سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی لە دهۆک بەسەر دەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی لە دهۆک بەسەر دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری دهۆک، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی کرد کە لە لایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی حکومەت، لە نزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە دەست پێبکات، ڕۆڵی کەرتی تایبەتیشی لە ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ لە بواری پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکومەت، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕێگەی پێشخستن و پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندن ، دەتوانین داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان و وڵاتەکەمان بنیات بنێین.

Top