هێرشی لایەنگرانی سیڵینا گۆمێز بۆ سەر هێلی بالدوین

هێرشی لایەنگرانی سیڵینا گۆمێز بۆ سەر هێلی بالدوین

لە میانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێكی تایبەت بە نمایشی جلو بەرگ و ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی ناودارو كەسایەتی جیهانی, ڕووداوێكی لەناوكاو تووشی (هیڵی بەیبەر)ی هاوژینی ئەستێرەی كەنەدی (جاستن بەیبەر) بوویەوە .

هێرشی لایەنگرانی سیڵینا گۆمێز بۆ سەر هێلی بالدوین

لە كاتی ئامادەبوونیاندا لەسەر فەرشی سوور و بۆ نمایشی چەند دیمەنێكی كامێراكان لە فیستیڤاڵی(met gala), ژمارەیەك كەس كە جەماوەرو هەواداری (سیڵینا گۆمێز) بوون بە ناوهێنانی سیڵینا دەنگیان بەرزكردەوەو جۆرێك لە هێرشیان كردە سەر (هیڵی بەیبەر), ئەم ڕووداوە بە جۆرێك كاریگەری لەسەر هەبوو كە دەستی كرد بە گریان و (جاستن بەیبەر) هەوڵی ئەوەی دەدا كە كۆنتڕۆڵی لە دەست نەدات, بۆیە لەوكاتەدا هیڵی بەیبەر ناچاربوو كە چاوێلكەیەكی ڕەش لە كەسێك وەربگرێت و بەشێك لە ڕووخساری بشارێتەوە .

لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو باسیان لە (جاستن بەیبەر) و (سیڵینا گۆمێز) وەكو دوانەیەكی خۆشەویست دەكرد, تەنانەت گەیشتە ئەوەی كە هەموو لەو بڕوایەدابوون كە ئەنجامی خۆشەویستییەكەیان بە هاوسەرگیری كۆتایی بێت, بەڵام لەناكاو بارودۆخەكە گۆڕانكاری بەسەردا هات كە ئەوان لەیەكتر جیابوونەوەو (جاستن بەیبەر) لەگەڵ خانمە مۆدیل(هێلی باڵدوین) هاوسەرگیری كرد, هەر لە دوای ئەم هاوسەرگیرییەو دوای ماوەیەك دوور كەوتنەوەی لە زوومی كامێراكان, (سیڵینا گۆمێز) ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ژیانی ئێستای خۆشترە وەك لە ڕابردووی و هەست بە هێزو ئازادییەكی تەواو دەكات .

ئاسۆ كاكەیی

Top