بۆچی ده‌نگ به پارتی ئه‌ده‌م....!!؟
ھه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه، ده‌نگده‌ر شای نه‌فسی خۆیه‌تی و ئازاد ده‌كرێت ده‌نگ به كێ بدات، تا بیكاته نوێنه‌ری خۆی له په‌رله‌مان و له‌وێوه بتوانێت سه‌دای خۆی ببیسێتێ، ئه‌و حیزب و كه‌سایه‌تییه‌ی له‌ناو لێسته‌كاندایه بیكاته نوێنه‌ری خۆی له رێگه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌یه‌ویت بۆ داھاتوویه‌كی باشتر و خزمه‌تگوزاری و باشتر كردنی ره‌وشی ژیانی كۆمه‌لگاوه، كه ئه‌مه به تاك ناكرێت به‌ڵكو به كۆ له رێگه‌ی پڕۆژه‌وه ده‌كریت ئیشی له‌سه‌ر بكریت، ئه‌م كار كردنه‌ش بۆ كاری تیم و كۆ ده‌بیت، له زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی دونیادا ئه‌و پارته‌ی زۆرترین كوسی ھه‌یه ده‌توانیت به‌باشترین شێوه ئه‌دای كاروباره‌كانی خۆی بكات ئه‌مه به پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته، ره‌نگه خوێنه‌ر بلێ ئه‌ی ھاوپه‌یمانی به‌ستن له نێوان فراكسیونه‌كانی تردا واته فراكسیونه بچووكه‌كان ئه‌و ھێزه دروست ناكه‌ن كاری خۆیان له‌وان باشتر رایی بكه‌ن، ره‌نگه ئه‌م قسه‌یه‌ش تا راده‌یه‌ك ته‌واو بێ به‌ڵام له ھه‌مان كاتدا فراكسیۆنی زۆرینه بۆ ھه‌ر بابه‌ت و پرۆژه‌و پێشنیارێك كه‌مترین كات و كه‌مترین ھاوپه‌یمانی ئه‌وێت، بۆیه ھه‌موو كات ئه‌وه‌مان له یاد بیت ئه‌وه‌ی به فراكسیۆنه گه‌وره‌كان ئه‌كرێ چه‌ندینی بچووك ناتوانن جێگه‌ی پڕ بكه‌نه‌وه و لێژی و نا ھاوسه‌نگی به‌دی ئه‌كرێت له كاری پارته بچووكه‌كاندا.
كاتێك منی ده‌نگده‌ر داڵغه‌م لای كه‌سانێكه بتوانن ببنه پاوه‌رێك له په‌رله‌مان و نوێنه‌رایه‌تی من بكه‌ن، ئه‌بیت مه‌بادئی كاركردنی ئه‌و پارته پێش ھه‌موو شت له‌به‌رچاو بگرم و ره‌چاوی رابردووی كه‌سه‌كه بكه‌م، كاتێك له ده‌نگدان رۆژ به رۆژ نزیك تر ئه‌بینه‌وه زیاتر ئه‌چینه ناو ململانێی سه‌ختی پارته‌كان و كاندیده‌كان، بۆ ھه‌ندێك كه بریاری بۆ نادرێ ره‌نگه سه‌خت بێت دلخوازی خۆی بدۆزێته‌وه و ده‌نگی خۆی پێشكه‌ش بكات له كاتێكدا وڵاتی ئێمه به چه‌ندین كێشه‌و قه‌یراندا تێپه‌ریووه، به‌ڵام بۆ كه‌سانی رۆشبیرو خاوه‌ن ئیراده ئه‌وه به‌سه كه سه‌یری رابردووی حیزبه‌كان و به‌رخودانیان بكه‌ن، به نموونه / پارتی دیموكراتی كوردستان كه له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا وه‌كو پارتێكی به‌ھێز له ھه‌ڵبژادنه‌كاندا به‌شداربووه‌و بۆته جێگه‌ی متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی مسۆگه‌ر كردوه، ره‌نگه بۆ منێكی به ره‌چه‌له‌ك پارتی به چاو نوقاندنه‌وه ده‌نگ به پارته‌كه‌م بده‌م و ھه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستم ده‌نگیشی بۆ خڕ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكانێكی دلسۆزی خاك و وڵات كه له بڕیارداندا دوو دڵه ئه‌توانێت تاكه بابه‌ت كه دڵی یه‌كلا بكاته‌وه به‌خودان و راستگۆی و چاكسازی بیت كه پارته‌كه‌ی من خاوه‌نیه‌تی، ئه‌مه جگه له شه‌ڕكردن بۆ چه‌سپاندی مادده ده‌ستوورییه‌كانی ده‌ستووری عێراقی تایبه‌ت به مافی گه‌له‌كه‌مان، بۆیه پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا بكه‌ین و ده‌نگمان به فیرۆ نه‌ڕوا، ده‌نگ بده‌ین به لیستی شه‌ھیدان و لیستی چاكسازی و خزمه‌تگوزای و خۆشگوزه‌رانی.