كیبۆردی زیرەكی سامسۆنگ بۆ گشت ئامێرەكان

كیبۆردی زیرەكی سامسۆنگ بۆ گشت ئامێرەكان

تەختەی دوگمەكان واتە كیبۆرد، لە كۆمپیوتەردا گرنگترین ئامرازە. هەرچەندە لە مۆبایلدا ئەو گرنگییەی نییە، بەڵام ئەوانەی كە دەبێ لەسەر مۆبایل وەڵامی پەیامەكان بدەنەوە پێویستیان بە كیبۆردە.

كیبۆردی جۆری Trio  500ی سامسۆنگ لەریزی ئەو كیبۆردە زیرەكانە دێت كە لەگەڵ گشت ئەو ئامێرانەی پێویستیان بە كیبۆردە دەگونجێت.

كیبۆردەكە وایەرلەیسە و لەرێگای وای-فای یا بلوتوسەوە لەگەڵ ئامێرەكان پەیوەند دەدرێ. قەوارەی بچووكی هەیە و بە ئاسانی هەڵدەگیرێت، بۆیە بەو كیبۆردانە دەگوترێت كیبۆردی گەشتكردن.

لە یەك كاتدا بە سێ ئامێر پەیوەند دەدرێت. دەكرێت پرۆگرامی بۆ دابندرێ و بتوانی بە داگرتنی دوگمەیەك پرۆگرامی مەبەست بكەیەوە، یان كرداری مەبەست ئەنجام بدەی.

دەكرێ، بە مۆبایل و كۆمپیوتەر و تەلەڤزیۆنە سمارتەكان پەیوەند بدرێ. كیبۆردەكە دوو رەنگی سپی و رەشی هەیە.

Top