بەشی چوارەمی فیلمی ئاكشن(the expendables)ڕاگەیەندرا

بەشی چوارەمی فیلمی ئاكشن(the expendables)ڕاگەیەندرا

كۆمپانیای (lionsgate)بۆ بەرهەمهێنانی كاری هونەری و سینەمایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشی چوارەمی فیلمی ئاكشن(the expendables)ی ڕاگەیاند, لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ بەرهەمهێنانی بەشێكی نوێی ئەم فیلمە سینەماییە كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵ دەست بە كاری وێنەگرتنی بكرێت .

بەشی یەكەمی ئەم فیلمە سینەماییە ساڵی 2010 بڵاوكرایەوەو (سلڤستەر ستالۆن) كاری نووسین و دەرهێنانی ئەنجامدا, كە فیلمێك بوو توانی ژمارەیەك ئەستێرەی بە ئەزموون كۆبكاتەوە, هەروەها بەشی دووەمی ساڵی 2012 بەرهەم هێنرا و بەشی سێهەمی لە ساڵی 2014, بەشداربووانی هەرسێ بەشی ئەم فیلمە بریتیبوون لە پاڵەوانانی فیلمەكانی دیكەی هۆڵیوود لەوانەش (سلڤستەر ستالۆن-جاك نۆریس-ئاڕنۆڵد شوارزنجێر-مێڵ گیبسن-هاریسۆن فۆرد-ئرێك ڕۆبەرتس-دۆلڤ لاندگرین- برۆس واڵس -جەت لی -ئەننتۆنیۆ باندریاس- جان كلود ڤاندام-ستیڤ ئۆستن) و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی .

لەمبارەیەوە كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەم كارە سینەماییە ئاماژەی پێدا كە ئەم بەشە نوێیە هەروەكو بەشەكانی ڕابردووی پڕ دەبێت لە دیمەنی ئاكشن و سەركێشی, هەروەها ناوی چەند پاڵەوانێكی فیلمەكەیان ئاشكرا كرد كە بریتین لە (جەیسن ستاسام –دۆلڤ لاندگرین-ڕاندی كۆتور-سلفستەر ستالۆن) هەروەها مێگان فۆكس و كۆرتیس جاكسۆن ناسراو بە (50cent) و تۆنی جا .

هێشتا وادەی بڵاوكردنەوە و ناونیشانی بەشی نوێی (the expendables)دیاری نەكراوە كە (كۆت وو)كاری دەرهێنانی ئەنجام دەدات و لە سیناریۆی (سپێنسەر كۆهین)ە .

ئاسۆ كاكەیی

Top