مێژوو سەلماندی هەر كاتێك پارتی بەهێزبێت ئەوا پێگەی كوردستان بەهێزە

مێژوو سەلماندی هەر كاتێك پارتی بەهێزبێت ئەوا پێگەی كوردستان بەهێزە

پارتی دیموكراتی كوردستان  لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ كار بۆ بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی و گەلێكی ئازاد دەكات، بۆ ئەوەی گەلی كورد ژیانێكی خۆشی هەبێت و بە ئازادی بژیت، بۆیە هەموو ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون لە سایەی شۆڕش و راپەڕینەكانی بارزانەوە بووە.ئەو رێباز و قوتابخانە كوردایەتییە  تاكە هێزە كە لە كاتێكی سەخت و دژواردا لە دایكبووە، لەو كاتەوە تا ئێستا بەردەوام كار بۆ كوردستانێكی بەهێز دەكات، لەگەڵ ئەوەی توانیویەتی خۆ لەگەڵ هەموو بارودۆخێكدا بگونجێنێت، خەڵكیش هۆشیارە و دەزانێت كێ لە رۆژی تەنگانەدا بەدەر دەكەوێت، هەر ئەوەش وای كردووە كە رۆژبەرۆژ پارتی گەورەتر ببێت، بۆ هاووڵاتیان روون بۆتەوە كە پارتی كار بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان دەكات، دوژمن بە ئاگر و ئاسن شەڕی كوردی كردووە، پارتی خۆی كردۆتە قەڵغان بۆ ئەوەی دوژمن بە مەرامە شوومەكانی نەگات.

پارتی وەك ئەرك و بەرپرسیاریەتیی لە مێژینەی خۆی  هەردەم  هەوڵی داوە حزب و لایەنەكان یەكڕیز بن، بۆ ئەوەی هەموو لایەنەكان پێكەوە بتوانن بار و گوزەرانی خەڵك باشتر بكەن و لە هەمان كاتدا بەرامبەر بە پیلان و ناحەزانی دوژمنان خۆڕاگر بن، بۆیە پارتی هەر لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ قوربانیی داوە بۆ ئەوەی گەلەكەی سەركەوێت، بۆیە مێژوو سەلماندوویەتی هەر كاتێك پارتی بەهێزبێت ئەوا كوردستان لە پێگەیەكی بەهێزدابووە، یەكێكی دیكە لەو هۆكارانەی كە پارتی لە حزبەكانی دیكە جیا دەكاتەوە بەهێزی پارتییە، حزبێكی لۆكاڵی نییە، جگە لە هەرێمی كوردستان، لە بەشەكانی دیكەی كوردستان و جیهانیش خاوەن جەماوەر و پێگە و سەنگە، هەموو لایەنەكان، وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش حیسابی بۆ دەكەن.

هەر ئەو ئەرك وبەرپرسیایەتیی و خۆبەخاوەن زانینەیەی ئەو قوتابخانە و رێبازە كوردانەیە بووە ،كە وایكردووە كە پارتی دیموكراتی كوردستان  ساڵ بە ساڵ  بەهێزتر دەبێت و ببێتە  جێگەی ئۆمێدی خەڵكی كوردستان، پارتی لە كاتە هەستیار و خۆشی و ناخۆشییەكاندا هیچ كات پشت لە گەلی كوردستان نەكردووە و خۆی بەخاوەن زانییووە ، پارتی خاوەن هێزی جێبەجێ كار و ئەزموونی حوكمڕانی خۆبەڕێوەبردنی هەیە، هەر بۆیە سەروەرییەكانی مێژوو زۆربەیان بۆ پارتی دەگەڕێنەوە، پارتی لە رۆژی دروستبوونییەوە تا ئەمڕۆ هەمیشە پارێزەری دەستكەوتە نەتەوەییەكان بووە و پشكی شێر لە مێژووی بزاڤی نەتەوەیی كورد بەر پارتی دەكەوێت، پارتی لە حوكمڕانی كوردی و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و بەرچاو و  باڵای بینیوە و تا ئێستاش لەسەر ئەو ڕۆڵە بەردەوامە، بۆیە كەس ناتوانێت پارتی و كورد روحێكن لە یەك جستەدا و كەس ناتوانێت لە یەكتر  جیای بكاتەوە.

Top