یاسر قاسم ده‌چێته سوێد
یاسر قاسم ده‌چێته سوێد
یانه‌ى داڵكوردی به‌شدار له یارییه‌كانى پله یه‌كى خولى یانه‌كانى سوێد به‌رده‌وامه له په‌ڵكێش كردنى ئه‌ستێره لاوه كورده‌كانى باشورى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى له ریزى یانه گه‌وره‌كانى سوێد شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكات، له دواین گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یانه‌یه‌ش دوو یاریزانى یانه‌كانى كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌حمه‌د سه‌بری و یاسر قاسم یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ندرێن و دانیشتووى شارۆچكه‌ى كه‌له‌كچی سه‌ر به پارێزگاى دهۆك یه‌كێكه له‌و یاریزانه لاوانه‌ى كه‌وا دڵكورد گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵى راگه‌یاندوه له باره‌ى چوونى بۆ یانه‌ى دڵكوردیش یاسر قاسم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ دالكورد بۆ دوو وه‌رزه له خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى وو‌ڵاتى سوێد یاری بۆ ئه‌و یانه كوردیه ده‌كه‌م، هه‌ست به دڵخۆشى و شانازییه‌كى زۆر ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم خزمه‌تى یانه‌یه‌كى كوردی بكه‌م له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات، گوتیشى: من خۆم حه‌زم ده‌كرد له ئه‌وروپا یارى بكه‌م ئه‌گه‌ر به خۆڕایش بووایه من هه‌ر ده‌رۆیشتم، ئه‌گه‌ر فیزه‌كه‌م زوو بگه‌رێته‌وه به زووترین كات گه‌شتى سوێد ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر دواكهوتیش بۆ مانگى یه‌ك په‌یوه‌ندی به دالكورد ده‌كه‌م، بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ش ره‌نگه بۆ یانه‌یه‌ك له خولى كوردستان یان خولى عێراقی یارى بكه‌م ئه‌ویش له‌گه‌ڵ بریكاری خۆم هه‌ژار مه‌عروف به‌یه‌كه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین، من هه‌ر خۆم له یانه‌ى زێره‌ڤانی شارى دهۆك ده‌ستم پێ كردوه، ئه‌مساڵیش زێره‌ڤانى به‌شدارى خولى كوردستان‌م كرد، دالكورد چاوی له سه‌ر یاریزانى كورده و ئێمه‌ش چاومان له خزمه‌تكردنى ئه‌و یانه‌یه، ئێستاش شه‌ش یانه له سه‌ر هێلن له خولى كوردستان و عێراق بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار بده‌م ئه‌گه‌ر فیزه‌كه‌م نه‌گه‌رێته‌وه یه‌كێك له یانه‌كان هه‌ڵده‌بژێرم بۆ ئه‌وه‌ى یارى تێدا بكه‌م.
كارزان كانه‌بی