دوای 40 ساڵ گروپی موزیكی(ABBA) ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكەنەوە

دوای 40 ساڵ گروپی موزیكی(ABBA) ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكەنەوە

دوای 40 ساڵ گروپی میوزیكی(ABBA) چەند سوپرایزێكیان بە هەوادارانیان ڕاگەیاند .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كەلە ئێستادا بڵاوبۆوتەوە, بڕیارە گروپی میوزیكی سویدی(ABBA)كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكات كە بریتییە لە كۆكراوەی گۆرانییەكانیان كە لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوو پێشكەشیان كردووە, نەك تەنها ئەوەندەش ئەم گروپە چواركەسییە كار دەكەن بۆ بەرهەمهێانی ئەڵبۆمێكی گۆرانی كە بڕیارە مانگی داهاتوو بڵاوببێتەوە .

دوای 40 ساڵ گروپی موزیكی(ABBA) ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكەنەوە

ئەم ئاڵبۆمە گۆرانییە كە ناونیشانی(Voyage) بۆ دیاری كراوە دەبێتە نۆیەم ئاڵبۆمی گۆرانی, هەروەها ئەم گروپە میوزیكییە دوو گۆرانی نوێیان لە چانێڵی تایبەت بەخۆیان لە ماڵپەری ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە .

جگە لە ئەڵبۆمێكی گۆرانی, لە ئێستاوە ئامادەكاری كراوە بۆ ساڵی 2022 لە وڵاتی بەریتانیا كۆنسێرتێكی میوزیكی ئەنجام بدەن, بەپێی سەرچاوەیەك بڵاوكراوەتەوە كە ئەم كۆنسێرتە بە سیستەمی هۆڵۆگرام لەسەر ستێجێكی تایبەت ئەنجامدەدرێت و 22 گۆرانی تێدا نمایش دەكرێت .

دوای 40 ساڵ گروپی موزیكی(ABBA) ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكەنەوە

گروپی گۆرانیی (ئابا) لە دوو پیاو و دوو خانم پێكهاتوون, هەروەها ناوی ئەم گروپە لە یەكەم پیتی ناوەكانیان وەرگیراوە, لە سەرەتادا ئەوان لە یەك بواری هونەری كاریان دەكرد كە بریتیبوو لە موزیك و گۆرانی, بەڵام لە چەند شوێنێكی جیاواز و گروپی میوزیكی جیاواز, درووستبوونی (ABBA) دەگەڕێتەوە بۆ حوزەیرانی ساڵی 1966 كاتێك (بیۆرن ئالڤایۆس) لەگەڵ (بینی ئەندرسۆن) بەهاوبەشی وەكو گۆرانیبێژ و میوسیزیان بەرهەمێكی تایبەت بە خۆیان ئامادە دەكەن و وەكو ئاوازدانەر بەناوبانگ دەبن, هەروەها لە ساڵی 1969 ئەم دوو هونەرمەندە دوو كچ بەناوەكانی(ئاگنیتا فالتسكۆگ) و (ئانی-فرید لینگستاند) دەناسن و دەبنە تەواوكەری گروپە چواركەسییەكە .

ئاسۆ كاكەیی

Top