هونەرمەند (كامران مەتەری) كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند (كامران مەتەری) كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی دیاری كورد(كامران مەتەری) لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد .

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی میدیایی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان, بڵاوكراوەتەوە كە ئەم هونەرمەندە ڕۆژی پێنجشەممە 2/9/2021 لە تەمەنی 76 ساڵیدا بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد .

(كامران مەتەری) كە یەكێكە لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكان خاوەنی ژمارەیەك گۆرانییە بەڵام جوانی بەرهەمەكانی وای كرد كە ئەم هونەرمەندە ناوبانگ دەربكات هەروەها توانی وەكو بێژەر لە بواری ڕاگەیاندن كاربكات, دیارترین بەرهەمی بریتییە لە گۆرانی (بێ وەفا) كە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) نوێی كردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top