كێبڕكێی فۆرمۆلە لە ئاسماندا!

كێبڕكێی فۆرمۆلە لە ئاسماندا!

یەكەم فڕینی ئۆتۆمبیلی فڕۆكی تایبەت بە فۆرمۆلە تاقیكرایەوە و فڕۆكەی جۆری Mk3 Airspeeder لە ئوسترالیادا كە بۆ ئەم مەبەستە بەرهەمهاتووە لە تاقیكردنەوەكەدا دەرچوو.

ئۆتۆمبیلی ناوبراو خێراییەكەی نزیكە لە فڕۆكەیەكی ئاسایی و لە ماوەی كەمتر لە سێ چركەدا خێراییەكەی دەگاتە 250 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

ئۆتۆمبیلە فڕۆكەكە هەشت مۆتۆری لەسەرە. بڕیار وایە كۆتایی ئەمساڵ لە كێبڕكێی فۆرمۆلەدا بەشداری بكا.

بڕیار وایە 4 گروپ بە دە ئۆتۆمبیلی فڕۆكە لە كێبڕكێی فۆرمەڵەدا بە كۆنترۆڵ لە رێگای دوورەوە بەشداری بكەن. دیارە ئۆتۆمبیلە فڕۆكەكان بەبێ فڕۆكەوان دەبن و تەنیا كۆنترۆڵ دەكرێن و لە ساڵی 2022دا فڕۆكەوان دەتوانن ئۆتۆمبیلەكان لێبخوڕن.

Top