ئایا ڤاكسینی كۆرۆنا بە شێوەی دەنك بەردەست دەبێت؟

ئایا ڤاكسینی كۆرۆنا بە شێوەی دەنك بەردەست دەبێت؟

 

ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا تەنیا بە شێوەی دەرزی بەردەستە، بەڵام لەوانەیە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بە شێوەی سپرای لووت، یان دەنكۆڵە(حەب) بەردەست بێت. لە لێكۆڵینەوەیەكی سویدیدا هاتووە كە لە داهاتوویەكی نزیكیدا ڤاكسینی كۆڤید19 بە شێوەی سپرای لووت، یان پاودەر بەردەست دەبێت، كە هەر كەسێك دەتوانێت لە ماڵەوە بەكاری بهێنێت، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی كە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاسانتر و خێراتر بێت، توێژەران لە هەوڵی ئەوەدان كە نەوەی نوێی ڤاكسینی كۆرۆنا بە شێوەی دەنك یان سپرای لووت Nasal apray بێت. چەند ڤاكسینێكی دیكە بۆنموونە: ڤاكسینی ئیفلیجیی منداڵان سەرەتا بە شێوەی دەرزی بوو، پاشان توانرا كە لەڕێگای دەمەوە بەكاربهێنرێت، كە ئێستا بەردەستە، وا پێشبینی دەكرێت كە نەوەی نوێی ڤاكسینەكان ئاسانتر بێت، تا ڤایرۆسی كۆرۆنا قەڵاچۆ بكەن. شان تەكەر Sean Tucker سەرۆكی كۆمپانیای بایۆتێكی سان فرانسیسكۆ دەڵێت: «دەنكی ڤاكسینی كۆرۆنا وەكو دەنكی ڤیتامین وایە، پێشبینی دەكرێت كە ساڵانە بەكارهێنانی یەك دەنكی ڤاكسین بەس بێت، تا ئێستا قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوە لەسەر دەنكەكە تەواو بووە و، لەم هاوینەدا قۆناغی دووەمیش تەواو دەبێت، لەوانەیە كە بۆ ساڵی 2022 بەردەست بێت، هەروەها وەكو دەنكە ئاساییەكان پێویست بە فریزەر و ساردكردنی زۆر ناكات و، گواستنەوەی بۆ هەموو سووچێكی جیهان ئاسان دەبێت.

 

Top