سێ خانمە ئەستێرەی هیندستان لە فیلمێكی بۆڵیوود كۆدەبنەوە

سێ خانمە ئەستێرەی هیندستان لە فیلمێكی بۆڵیوود كۆدەبنەوە

خانمە ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود (پریانكا چۆپرا) لە تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی كە لەگەڵ هەردوو هاوڕێ و هاوپیشەی (كاترینا كیف) و (عەلیا بهات) لە فیلمێكی سینەمایی بەشدار دەبێت .

لەم بارەیەوە(كاترینا كیف)ی خانمە ئەستێرەی بۆڵیوود, لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا لەگەڵ پریانكا و عەلیا بهات دەردەكەوێت, هەروەها كاترینا بەم كارە سینەماییە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی .

عەلیا بهات لەلاین خۆشیەوە ئەویش هەمان وێنەی بڵاوكردەوەو دەڵێت: دوای دوو ساڵ سێ كچەكە لەیەك خەوندا یەكیان گرتەوە .

ئەم فیلمە سینەماییە كە هێشتا كاری وێنەگرتنی ئەنجام نەدراوە بە ناونیشانی (Jee Le Zaraa) دەبێت, هەروەها (فەرحان ئەختەر) كاری دەرهێنانی فیلمەكە ئەنجام دەدات .

ئاسۆ كاكەیی

سێ خانمە ئەستێرەی هیندستان لە فیلمێكی بۆڵیوود كۆدەبنەوە
Top