یانه‌ى هه‌ولێر پشت به راهێنه‌رێكى كورد ده‌به‌ستێ
یانه‌ى هه‌ولێر پشت به راهێنه‌رێكى كورد ده‌به‌ستێ
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بڕیاریدا بۆ به‌شدارى كردن له یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی جارێكى تر متماتهى به‌خشیه‌وه به راهێنه‌رى كوردی شارى هه‌ولێر دكتۆر ته‌ها قادر بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى تیپى خولى عێراقی، له دواى ئه‌وه‌ى وه‌رزى رابردوو یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی لوئه‌ى سه‌لاحی راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر سزادا به هۆى ره‌وشتى دوور له وه‌رزشیی، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بڕیاریدا دكتۆر ته‌ها سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه بكات تاكو كۆتایی هاتنى وه‌رزى رابردووى خوله‌كه، راهێنه‌رى ناوبراو توانى تیپێكى تۆكمه و به‌هێز بۆ یانه‌ى هه‌ولێر دروست بكات و به‌م یاریزانانه‌ش ئه‌نجامى شایسته‌ى له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی به‌ده‌ست هێنا، بۆیه دواى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كارگێڕى یانه‌كه به‌فه‌رمى بڕیاریدا راهێنه‌رێكى به ئه‌زموونى شارى هه‌ولێر و كوڕى یانه‌كه بكاته سه‌رپه‌رشتیاری مه‌شقی یانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ كۆمه‌لێك یاریزانى كوردى شاره‌كه سه‌ربخات و یانه‌ى هه‌ولێریش له گشت روویه‌ك ئاماده بكات بۆ وه‌رزی نوێ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر دكتۆر ته‌هاى سه‌رپشك كردووه بۆ ده‌ست نیشان كردنى یاریزانان و ستافی راهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه دروست بكات، وه‌رزى رابردوو هه‌ولێر له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و راهێنه‌ره كورد له یارییه‌كان ژماره‌یه‌كى زۆر له یاریزانانى كورد له نێو یاریگا یارییان كردووه.
گۆران كاوه