لەیادی جینۆسایدی شنگالدا .. لەتەمەنی 100 ساڵەی حکوومەتی تازەی عێراقدا 88 ساڵە قڕدەکرێین جینۆساید و هۆلۆكۆست دوولاپه‌ڕه‌ی مێژوویه‌كی دڕنده‌ی سامناك
هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌م دووكاره‌ساته قێزه‌ونه‌ی مێژووده‌كه‌ین وله شێوه‌و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی ( جینۆسایدی كورد وهۆلۆكۆستی جووله‌كه) ، ووردده‌بینه‌وه به‌دووری ونزیكی مانا و واتاکانی لەیەکترییەوە، ئه‌میان هۆلۆكۆست به‌مانای (قوربانی دان به ئاگر- سوتاندن له پێناوخوا) دا دێت ئه‌ویتریان جینۆساید،به‌مانای (له‌ناوبردنی ره‌گه‌ز- توخم – نه‌ته‌وه) دێت.
بۆمان ڕووندەبێتەوەهه‌ر دووكاره‌سات دوو دیووی یه‌ك پرسن وكه‌یسێكی یه‌ك لاپەڕەن وبه‌مه‌به‌ستی تواندنه‌وه وله‌نێوبردن وقڕکردنی ره‌گه‌زوتوخم ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. نه‌ته‌وه‌یێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی دونیا له‌سه‌رده‌می جیاوازدا پیاده‌كراون .
هۆلۆكۆست ئه‌وكاره‌ساته كۆمه‌ڵكوژییه‌یە دژبه جووله‌كه ئه‌نجامدرا گه‌وره‌ترین جینۆسایدی سامناکە ، له‌مێژووی نوێ‌دا له‌نێوان ساڵانی 1939-1945 روویداوه نه‌ك هه‌رته‌نیا له‌به‌رژماره‌ی بێشووماری قوربانییه‌كه كه‌خۆی له نێوان 6 ملیۆن جووله‌كه و4 ملیۆن خه‌ڵكی ترده‌بینییه‌وه كه نازییه‌كان به (قه‌ره‌ج وكه‌م ئه‌ندام وكه‌سانی بێ بایه‌خ وگه‌جه‌روگوجه‌ر)ی نێوكۆمه‌ڵگا ناوییانی زڕاندبوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بووده‌بێته دووه‌م كۆمه‌ڵكوژی مرۆڤایه‌تیی سه‌ده‌ی بیسته‌م دوای جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان كه‌به‌وشێوه دڕندایەتییەوه ڕووبەڕوو و دژ بە مرۆڤگەلێک ونه‌ته‌وه‌یێك له نه‌ته‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو پرۆسه دڕه‌نده سامناكه قێزه‌ونه‌كه ،(هۆلۆكۆستی جووله‌کەکان و جینۆسایدی كوردان )، لاپه‌ڕه‌یێكی مێژووی پڕله قینی ده‌مارگیری شۆفینی و نازییه‌تن ،دره‌نده‌ترین كرده‌وه‌ی مێژووی ده‌ستی فاشیی ودیكتاتۆرن. کەلە ئەنجامدانیاندا وورده‌بینه‌وه چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شیان لێوه ده‌خوێنییه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی بشێ بۆئێره ، بۆ ئه‌م وتاره هه‌وڵده‌ده‌ین باری سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م چه‌ند لایەنانە:
یه‌كه‌م : هۆلۆكۆست كه به‌مانای سوتاندنی مرۆڤ ،یا قوربانی دان به ئاگر دێت،چه‌مك ومانای مه‌به‌ستدار‌ی ئاینییه ،له میسۆلۆگیای كۆنه‌وه وه‌رگیراوه وره‌گێكی ئاینی هه‌یه وله بنه‌ره‌ته میسۆلۆگییایه‌كەیە‌وه بەمانای پرۆسه‌ی سووتاندنی مرۆڤ له پێناوخوداوه دێیت .
فابریقه‌ی پڕۆپاگەندەو میدیایی ئه‌دلۆف هیتله‌ری فاشی ئەڵمانی و پارتی كرێكارانی سۆشیالیستی نازی هیتله‌روگۆڵبزی وه‌زیرە پرۆپاگەندە چییە بووق ژەنەکە ئه‌م ناوونازناوه‌ی (هۆلۆكۆست – سووتاندنی جه‌سته) ی بۆ پرۆسه جینۆسایدكردنی جووه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه . جووەکانیش لە تێگەیشتنی نازیەت دا بوودەڵترین مرۆڤی سەرزەوین شوێنیان تەنیا ئاگردان و سوتاندنە لە پێناوخاوێن بوونەوەی ژینگەی مرۆڤە مەزنەکان ..!
ئه‌نفال ، لاپه‌ڕه‌یه‌كه له پرۆسه‌ی جینۆساید كردنی كورد وگه‌لی كوردستان ئه‌ویش له چه‌مك و مانای ئاینیی یه‌وه ، به مه‌به‌ست و واتاوه وه‌رگیراوه‌و وله ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزه‌وه ، له فابریقه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیسته‌وه به‌رهه‌م هاتووه و 33ساڵ به‌ر ئه‌مرۆ به هه‌شت قۆناغ پیاده‌كرا . له قۆناغی یه‌كه‌مدا ، دوای پیاده‌كردنی به به‌یاننامه‌یێك له (مجلس قیاده‌ی سه‌وره‌ی عێراق) ه‌وه بێژه‌ره ده‌مشڕه هه‌رزه‌گۆكه بێباكانه و به‌شانازییوه به‌یاننامه‌كه‌ی خوێنده‌وه :
بسم الله الرحمن الرحیم ..
یسالونك عن الانفال قل الانفال لله والرسول فاتقوا الله واصلحوا ذات بينكم ...تد .
مامۆستا هه‌ژار، هه‌ژاری موكریانی ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته‌ی (الانفال )ی به‌م جۆره وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رزمانی كوردی :
(له‌مه‌ڕ ده‌سكه‌وتی جه‌نگه‌وه لێت ده‌پرسن ، بێژه : تاڵانی دوژمنان بۆخودا و بۆ پێغه‌مبه‌ره . ئه‌گه‌ر بڕواتان هێناوه ، ئێوه ترس و له خودابێ و له‌ناوخۆتاندا پێك وه‌رن ، به‌رفه‌رمانی خوداوپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بن ).
هه‌روا كه‌وته‌وه، ئه‌وێ رۆژێ 33 ساڵ پێش ئێستا ئه‌نفالچییه‌كان به‌ر فه‌رمانی شۆڤینییانەی سه‌ركردایه‌تی عێراقی حزبی به‌عس بوون و،(زاته به‌ینی )خۆیان كرد وهێرش و په‌لامارو شاڵاوی ئه‌نفالیان قۆناغ به‌قۆناغ بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌رمیانه‌وه بۆكوێستانی گه‌لی باڵنده وروویێ شین ، هێنا له دواقۆناغی ئه‌نفالیشدا كه ئه‌نفالی هه‌شته‌مه و به ( خاتمه انفال) ناونرا، به ئایه‌ت وكتێبی پیرۆزی موسلمانان ، مرۆڤی سفیلی كوردی موسلمان و غەیرە موسلمانیان به موڵك و ماڵه‌وه ئه‌نفال و جینۆسایدكرد .
دووه‌م : پرۆسه‌ی هۆلۆكۆستی جووله‌كه‌كان ، به‌رله راگوێزان وكوشتنی به‌كۆمه‌ڵ وسوتاندنی جه‌سته‌یان له نێوئه‌وئاگردانه زه‌به‌لاحانه‌ی له پۆلۆنیا وئه‌وروپایی رۆژهه‌ڵات له چیكۆسلۆفاكیا وئوكراینا لاتیفیا ولیتوانیا وبیلا روسیا .. تد بۆئه‌و مه‌به‌سته سازوئاماده‌كرابوو، له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 1939 له به‌رلینه‌وه سه‌ره‌تا به وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ساپۆرتی كه‌سی جوله‌كه‌كان و مۆرلێدانیان به پیتی ( ل) به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌یان له خه‌ڵكی دی وپاشان له قۆناغی دووه‌مدا به‌هێرش وپه‌له‌ماردان و كوشتن وبڕین وتاڵانكردنی ( جه‌سته‌یی وبایۆلۆجی وئابووریی ) یه‌وه ده‌ستی پێكرد.
له وپرۆسه به‌دناوی كه‌به‌ناوی (شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان ) ناسراوه ، جگه له كوشت وبڕین ، نزیكه‌ی 7000 حه‌فت هه‌زارسه‌روماڵ و كۆگاو دوكان و بنكه‌ی بازرگانی جووه‌كان فه‌رهود كران وبه‌تاڵانبردران .
لێره‌ش له كوردستاندا پرۆسه‌ی به‌دناوی جینۆساید به‌م شێوه‌یه بووه.
هه‌رده‌ڵێی شه‌وی شكاندن و به‌تاڵانبردن و شه‌وی ره‌شبگیری ورۆژانی راگوێزانی كوردانی فه‌یلی به‌غدایه ، كه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی رێككه‌وتنی مێژووی یازده‌ی ئازاری ساڵی 1970دابه‌عس به‌رامبه‌ركورده فه‌یلییه‌كانی به‌غدا، پیاده‌ی كرد‌و52 ساڵ بەر ئەمرۆ 40 هەزار کوردی فەیلی بۆ ئێران راگوێزران و. پاشان لەساڵی 1980 بەفرمانی ژمارە 666 (مۆری ته‌به‌عییه ی) ئێرانی فارسی مه‌جووسی له‌ره‌گه‌زنامه‌كانیان دراو مافی هاوولاتی بوونیان لێ سەنرایەوە و دەست بەسەر تەواوی موڵک و ماڵ و بازرگانیەتی و کار‌و پیشەییان داگیرا ، لەکاتێکدا کوردە فەیلییەکان لە نێو پێکهاتەوە توێژەکانی بەغدا چاپوک و بازرگان و سەرمایەدارو خاوەن کار‌و هزری نیشتیمانی و نەتەوەیی بوون بەسەدهایان لەریزی شۆڕشی ئەیلول و لەسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوون .
هه‌روا (شەوی شکاندنی جامخانەکان ) هه‌ر ده‌ڵێی شه‌وی ره‌شبگیری و لێكدابڕاندنی پیاوانی بارزانی یه له نێو ماڵ وخانه‌واده‌یاندا (38ساڵ ) بەر لە ئەمرۆ ،له‌كۆمه‌ڵگای قوشته‌په له شه‌وی 31-7-1983 و له هه‌ریرو كۆمه‌ڵگایه زۆره‌مڵێ یه‌كانی دیكه و دواتریش كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی 8000 هه‌شت هه‌زاریان و بۆ جاری دووه‌م به‌جینۆساید كردنه‌وه‌یان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
شه‌وی (ره‌شبگیری قوشته‌په) ورۆژانی( گرتن ویه‌خسیكردنیی جه‌مه‌دانی سووره‌كان ) له پارێزگای هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری دا بۆهه‌رپیاوێكی بارزانی و غه‌یره كه ( جه‌مه‌دانی سوور)یان له‌سه‌ر بوو، هێماو واتا ی بارزانی بوونی ده‌گه‌یاند ، هێماوواتای شەرەف و کوردستانی بوونی دەگەیاند.
ئه‌م پرۆسه‌یه ، جینۆسایدی دووه‌می ئه‌وهه‌شت هه‌زاربارزانییه سفیلانه‌یه، دوای راگوێزانیان له بارزانه‌وه به‌زۆره‌ملێ به جینۆسایدی دووه‌م دێت كه به‌زۆره‌ملێ له زێدوواری خۆیان راگوێزران وله‌كۆمه‌ڵگای – سه‌ربازگه‌ی عه‌سكه‌رتاری قوشته‌په‌وهه‌ریرو...تد نیشته‌جێ كران .
ئه‌م كرده‌وه‌یه یش هه‌رله‌و كۆمه‌لگا عه‌سكه‌رتارییه‌ی نازییه‌كان ده‌چێ كه له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی جینۆساید‌كردن و هۆلۆكست دروست كرابوون.
هزر، هه‌مان هزری نازیه‌ت و شۆفینیه‌تن ، نه‌خشه‌و پلان هه‌مان نه‌خشه‌و پلان ، ئامانج و مه‌به‌ستیش هه‌ر هه‌مام ئامانج و مه‌به‌ستن .
كه‌دیقه‌ت له‌م پرۆسه نامرۆڤانه دڕنده‌و سامناكه ده‌گرین و له شێووازی پیاده‌كردنیان وورده‌بینه‌وه ،ئه‌م ده‌سته‌واژانه ( شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان ، لێدانی مۆری پیتی لام ، شه‌وی راگوێزانی فه‌یلییه‌كان و لێدانی مۆری ته‌به‌عییه ، شه‌وی ره‌شبگیری قوشته‌په‌و به‌رۆژ به‌دواداچوون و گرتن و یه‌خسیركردنی جه‌مه‌دانی سووره‌كان ، جینۆسایدی شنگال و ئێزیدییەکان بەهۆی کوردبوون و بیروباوەڕی ئاینییانەوە ، ئەنفال هەر لەگەرمیانەوە تا بادینان بەهۆی کورد بوونەوە شێخ وەسانان و بالیسان و هەلەبجە هەر بەهۆی کورد بوون و فاکتەری نەتەوەییەوە ) هه‌موو مانا‌و واتای خۆیان هه‌یه ، كۆدی هۆلۆكۆست و جینۆسایدن و له‌باگراوه‌ندی ئه‌م كۆدانه‌دا مه‌رگه‌ساتی دڕندانه‌ی مرۆڤایه‌تی لێ ده‌خوێندرێته‌وه .
له‌م دووخاڵه هاوبه‌شه‌وه ده‌وه‌ستین ،خاڵی هاوبه‌شی تر زۆرن له مێژووی زوڵم سته‌می فاشیه‌ت ودیكتاتۆره‌كانی جیهاندا باسه‌دان وهه‌زاران لاپه‌ڕه‌بن ، یه‌ك ڵاپه‌ره و یه‌ك ناونیشان كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه :
دیكتاتۆره‌كان و شۆفینیزمه‌كان له هه‌رنه‌ته‌وه‌یێك وله‌سه‌رهه‌رئاینێك بن ، دوو دیوی یه‌ك دراون ، زۆرینەی خودان هزری شۆڤینی، دژی كه‌مینه‌و سه‌روه‌ت و سامان وجوانی و زرنگی و خۆشگوزه‌رانی و دیموكراتیه‌ت و پێكه‌وه ژیانن .
ئه‌وان له هزرو بیر‌و هۆشدا سه‌قه‌ت وگه‌وجه‌و نه‌فامن ،چاویان به پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی مرۆڤانه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌ڵنایێ ، بوده‌ڵه‌ن وله نێو جه‌هلی موڕەکەبی له‌خۆبایی بوونی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه وهزرو هێزی نه‌ته‌وه‌یی شۆفینییه‌وه له پێستی خۆیان ده‌رده‌چن و له‌خۆبایی ده‌بن و له خۆبه‌زڵزانییه‌وه ده‌ڕواننه به‌رامبه‌ر و ئه‌وانی تر.
هەرواش بوو ئەوهزر فاشیستە هەڵگری جەهلی موڕەکەبی بیابانەکان كورد وگه‌لی كوردستانیان بەچاوێکی کەمەوە سەیردەکرد و بەگاڵتە پێکردنەوە لێیان دەڕوانی .
بۆیە له‌دوای ساڵی 1975 وه حزبی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌غدا كوردی کوردستانی بە( شیمالونا ئه‌لحه‌بیب)و به كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌زان ونه‌فامی (هیچ وپوچ وگه‌وجه وجه‌یب ولعه‌میل و خه‌وه‌نه وعوسسات )
ناوزەدکرد هه‌روا له‌دواپرۆسه‌ی ئه‌نفالی هه‌شتدا له ئه‌نفالی بادیناندا ،كه به( خاتمه الانفال) ناسراوە بێژه‌ره ده‌مشڕوو جنێودەرای میدیای به‌غدا رادیۆوتەلەفزیۆنەوە بوو بێ بێكانه و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی وپرنسیپه‌كانی مرۆڤ بوون به مرۆڤی كورد و گه‌لی كوردستانان دە گوت :
: (سه‌دان هه‌زار-ئه‌زغه‌ر حه‌شه‌ڕه قاتیله – پێشكه‌و مێشووله‌ی كوشنده مان له‌ناو برد ).
ئێستا وا له ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، 18 ساڵه له نێوئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراقی دوای رژێمی به‌عس داین و كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال وكیمیاباران وجینۆسایده‌كانی دیكه‌ی كورد، له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی به‌غدا ،به‌تاوانی نیوده‌وڵه‌تی ناسێندراون .
دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌ستی به‌غدا بین ..؟ یا خۆمان كارێ بكه‌ین و بۆسارێژكردنی زامی قوڵ و پڕله‌ژانی كوردستان ..؟
ئه‌ی چی بكه‌ین ،چ نه‌خشه‌رێگایێك بگرینه به‌ر وه‌ك جووله‌كه هۆلۆكۆس ، بیكه‌ینه كه‌یسێكی نێو ده‌وڵه‌تی و له‌سایه‌یدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆمانی پێ دامه‌زرێنیین ..؟
دوای 18 ساڵ له‌ته‌مه‌نی عێراقی تازە،عێراقی دوای رژێمی رەشبگیری دیكتاتۆری به‌عس هه‌ر چاومان له‌وه‌بێت به‌غدا قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد بكاته‌وه ..؟ كه ساڵانە هه‌ر لە پێناو وتاردان و بۆ میدیا نمایشی دەکاو فڕێییده‌دا وهیچیترنا.
ئه‌ی ئه‌وه هه‌ر به‌غدای دوای روخانی دیكتاتۆر نه‌بوو، بودجه‌و موچه‌ی لێبرین، له ( پردێ و سحێلا ) گه‌مارۆی داین وبه له‌شكركێشی وهێڕشی بێ ئه‌مان وگه‌له‌كۆمه‌كی ئه‌م و ئه‌و بۆی بلوابوایه‌و بڕه‌خسا بوایه ، بازووی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و خه‌ڵكی شۆڕشگێرو خۆراگری كوردستان مەردانە لێیان نەهاتبانە دەست و قەپۆز و ملیانیان نەشکاندبان ئه‌نفالێكی دیكه و جینۆسایدێكی دیكه و كۆمه‌لكوژییه‌كی دیكه‌یان ئەنجام نەدەدا، ..؟؟
ئه‌ی ئه‌وه هه‌ر داعش و ماعش نه‌بوون له‌سه‌رده‌می عێراقی تازه‌ی دوای سه‌دام حوسێن ، له‌سه‌رده‌می مالكی و عه‌بادی جینۆسایدی شه‌نگاڵ و ئێزیدییه‌كانی له‌رۆژی 30-8- 2014 ئه‌نجام دا ..؟
دوای جینۆسایدی شنگال و ئەزیدییەکان چاوه‌ڕێی چیتربین ...؟؟
له ساڵی 1933 وه له‌شۆڕشی بارزانه‌وه، له‌وێرانكردن وسوتماکردنکردنی زیاترله 40 گوندی ئەو دەفەرەوە ، کە به‌هاوبه‌شی وبه‌ده‌ستی سوپای به‌ریتانی وعێراقه‌وه ئەنجامدرا تا جینۆسایدكردنی ئێزیدییەکان له 2014 به‌ده‌ستی داعش وماعشەوە واده‌بێ به( 88 ساڵی)ته‌واو لەمێژوو وتەمەنی
( 100 ساڵ) ی دەوڵەت و وڵاتی بەناو عێراقدا .
لەوولاتە بەزۆرلکێندراوە هه‌رنه‌ته‌وه‌یی كورده و هه‌رخاكی كوردستانه بەهەموو جۆروشێوازێکەوە (ڕادەگوێزرێن و بەزۆرەملێ لەسەر زێدی باوباپران هەڵدەقەندرێن ، به‌عه‌ره‌بكردن ،به ره‌شبگیری وكۆمه‌ڵكوژی، به‌زینده‌به‌چاڵ كردن ،به روخاندن و وێرانكردنی گوندوئاوایی وكوێر كردنه‌وه‌ی كانی وكانیاوکوێرکردنی ره‌زو باغ به سوتماكردنی خاك ، تا كیمیابارانكردن وئه‌نفالكردن ) سه‌رده‌م دوای سه‌رده‌م ، قۆناغ به‌قۆناغ به به‌رنامه جینۆساید ده‌كرێن .
ئه‌رێ هه‌تا كه‌ی هه‌ر مه‌حكومی راگوستن ، به‌عه‌ره‌بكردن ، ره‌شبگیری وكۆمه‌ڵكوژی وزینده‌به‌چاڵكردن،كیمیا باران وئه‌نفالكردن و جینۆساید‌كردن بین ..؟
وا داعشمان بینی و واپۆست داعش‌یش ده‌بینین ، تاكه‌ی مه‌حكومی ناته‌بایی و دووبه‌ره‌كی و چاوله‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌وبین وکەچی مه‌زنێتی وگه‌روره‌یی وپیرۆزی و ته‌بایی و یه‌كریزی خۆمانمان پێ گرنگ نه‌بێ ..؟
وا ئاشی جینۆساید به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه ( جه‌سته‌یی ، بایۆلۆجی ، كه‌لتوری ، ئابووری وجوگرافی ) 88 ساڵی ره‌به‌قه لەتەمەنی 100 ساڵەی حوکمداریەتی بەغدا ده‌مانهاڕێت ، كه‌یفی چیمان به وان بێ ..؟ تاكه‌ی چاومان له‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و بێ .؟چ جۆرەشانازییەکن ..؟
ئەی کەیفی چیمان بەخۆمان بێ.؟
جووله‌كه‌كان ،چه‌نده‌هۆشمه‌ندبوون ،چه‌نده یه‌ك ده‌ست وته‌با ویه‌كریزو چه‌ند زوو به‌خۆهاتنه‌وه.
وێرای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ندین نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی وڵاتانی ئه‌وسه‌ر و ئه‌مسه‌ری دونیایێ ده‌ژیان وزۆر دوور بوون له‌یه‌كتری ،له دوورییاندا كیشه‌وه‌رییان نێوان بووكه‌چی هۆلۆكۆست وجینۆسایدی هزری فاشی ونازییانە هەمووی
له‌ژێرچه‌تری ده‌وڵه‌تی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی جووكۆكرده‌وه .
خۆ ئێمه‌ی كورد ، ئه‌وه‌نده دوورنین له‌یه‌كتری نێوانی هه‌ولێر وسلێمانی ، هه‌ولێرو مه‌هاباد ،هه‌ولێرو دیاربه‌كر،هه‌ولێروقامیشلو ،دووكاژێرو چوار كاژێرو شه‌ش كاژێرو هه‌شت كاژێره و هه‌موو له‌نێو ئه‌و بستۆكه‌یه، وه‌ك هێمنی شاعیرگوته‌نی دوژمن ناوی ناوه (سنوور) .
سنووری چی ..؟ له ئێستای سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیای گه‌یاندندا كوانێ سنوور..؟ گه‌ر خۆمان خۆمان سنووردار نه‌كه‌ین و نه‌بینه گۆشه‌گیری مه‌رگه‌سات و كاره‌ساته‌كانمان هه‌ر له نێوبازنه‌ی قوربانییه‌كانی جینۆساید‌و ئه‌نفاڵی بێگانه كرده ، و ئازارچه‌شته‌ی شه‌ڕی خۆكرده خوولاوە بێ ، بێ ئاگا له‌خۆمان سه‌ره‌ئه‌نجام ده‌بین به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌روون نه‌خۆشی (سادی، مازۆخی،ماسۆشی)، چێژوله‌زه‌ت له( خیانه‌ت ،ته‌عریبكردن، ته‌فریسكردن ، ته‌تریككردن وهه‌مووشێوه‌كانی جینۆساید كردن )مان وه‌رده‌گرین وله‌تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست وته‌ندروسته‌وه ده‌بین به تاك وكۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌روون په‌شۆكاوی شپرزه‌ی خەمۆکی نەخۆشی پڕبێژی بێکرداری عەمەلمەندە ئاسای تاک و کۆی نادروست و ناته‌نده‌روستی مازۆخی .
ده‌بێ له‌مه‌ودوا هەموو تاک و لایەنێک لەگەڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا رژتر كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌یسی جینۆساید‌و ئه‌نفاله‌كان به‌نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین .
به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی پرس و كه‌یسی ئه‌نفاله‌كان و جینۆسایدی كوردستان هۆكارێكی گرنگن بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و وچه‌ترێكی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ نیشتیمان و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان .
ئاخر، با تین بده‌ینه به‌خۆمان و بوێربین وراشكاوانه بڵێین :
كاره‌ساتی هۆلۆكۆست بۆجووله‌كه په‌رته‌وازه‌كانی دونیا یێ ، سەرەنجام ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی پێ له‌دایك بوو .
هەولێر3-8-2021