داهێنانی نوێی سامسۆنگ بۆ یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیک لە سەرانسەری جیهان

داهێنانی نوێی سامسۆنگ بۆ یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیک لە سەرانسەری جیهان

سامسۆنگ یەکەم هەڵمەتی بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی خۆی دەست پێ کرد لەسەر ئامێرە مۆبایلەکان لەپێش یاریەکانی ئۆڵۆمپی لە تۆکیۆ 2020 بۆ کۆکردنەوەی وەرزشەوانان و هاندەران

کوردستان تەمموزی 2021 - کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان وەک هاوبەشی جیهانی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیک، داهێنانی نوێی بۆ ئامێرەکانی مۆبایل لە خولی ئۆڵۆمپیادی "تۆکیۆ 2020" پێشکەش دەکات بۆ یارمەتیدانی زیاتری بەکارهێنەران و هاندەران تا ئەزموونی گیانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیک(ئۆڵۆمپیادی تایبەت بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان) بکەن لەهەر کوێیەکی جیهان بن. ئەمساڵ کاریگەری وەرزش لەسەر یەکبوونی خەڵکی دەبێت، تەنانەت لە کاتێکدا کە ئێمە بە جەستە لە یەکەوە نزیک نین. سامسۆنگ بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و لیژنەی پارالیمپیکی نێودەوڵەتی، گەشتەکەی بە نوێترین تەکنەلۆژیای مۆبایل و ڕێگەی دیجیتاڵی بەڕێوە دەبات، کە یەکەمە لە جۆری.
سامسۆنگ ئەمڕۆ بەرنامەی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیکی دەستپێکرد بە ئاشکراکردنی مۆبایلی وەرزشی Galaxy S21 5G Tokyo 2020 کە بەسەر 17 هەزار یاریزانی ئۆڵۆمپی و پارالیمپیک دابەش دەکرێت کە لە تۆکیۆ ڕکابەری دەکەن. هەروەها سامسۆنگ لیستێکی باڵیۆزانی وەرزشی ئاشکرا کرد و ژمارەیەک دەستپێشخەری بازاڕکردنی دیجیتاڵی ڕاگەیاند، لەوانە سەنتەری میدیای گریمانەیی سامسۆنگ گالاکسی "تۆکیۆ 2020"، کە هاندەران لە سەرتاسەری جیهان لە پەیوەندیدا دەهێڵێتەوە لە کاتی ڕێکخستنی ئەم خولەدا.
ستیفانی چوی جێگری سەرۆکی باڵا و سەرۆکی تیمی بازاڕکردنی جیهانی بۆ مۆبایلی سامسۆنگ ڕایگەیاند : لەگەڵ ئەو ئا‌ڵانگاریە زۆرانەی کە ساڵی ڕابردوو ڕووبەڕوومان بۆوە، بەڵام گیانی ئۆڵۆمپیاد بەبەهێزی دەمێنێتەوە و سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیکردنی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیک ، هەروەها پەیوەندیدانی هاندەران بەیارییەکانەوە، ئەمەش ئەو شێوازەیە کە زیاتر لە 30 ساڵە دەیگرینەبەر. تەکنەلۆژیای مۆبایل وەک نوێترین مۆبایلی گالاکسی و تواناکانی نەوەی پێنجەم یارمەتیمان دەدات پێکەوە بمێنینەوە، تەنانەت کاتێک بە جەستە لەیەکەوە دوورین، هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن ئەزموونی یاریکردنی ڕاستەقینە و دەوڵەمەندیان هەبێت ، لەهەر کوێیەکی جیهان بن".

سامسۆنگ ڕۆشنای دەخاتە سەر داهێنانەکانی ئامێرەکانی مۆبایل بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی وەرزشی Galaxy S21 5G Tokyo 2020
وەک دابینکەری تایبەتی کەرەستەکانی پەیوەندی بێتەل بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپی و پارالیمپیکی، سامسۆنگ جارێکی تر مۆبایلی تایبەت وەک دیاری پێشکەش بە هەموو ئەو یاریزانانە دەکات کە لە یارییەکانی تۆکیۆ 2020 دا ڕکابەری دەکەن. سامسۆنگ بۆ یەکەمین جار مۆبایلی ئۆڵۆمپی خۆی لە ساڵی 1988 پێشکەش بە ئۆڵۆمپیاد کرد و لە دوای یاریەکانی "سۆچی 2014" ەوە کار بۆ دابینکردنی مۆبایل بۆ یاریزانان دەکات. و مەودای ئەم دەستپێشخەریە فراوانتر بوو بۆ ئەوەی یاریزانەکانی پاراڵمپیکی خولی "پیۆنگ چان 2018" لەخۆ بگرێت لە خولی تۆکیۆ 2020 و دوای ئەوەش ئەم دەستپێشخەریە بەردەوام دەبێت، کە سامسۆنگ پابەند دەبێت بە پشتیوانیکردنی خولەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیک.
مۆبایلی Galaxy S21 5G Tokyo 2020ی وەرزشی پشت بە کامێرایەکی پڕۆفیشناڵ دەبەستێت بۆ بەکارهێنەرانی لە هەر ئاستێکی کارامەیی دا بن، بە چارەسەرکەرێک کە بە پێشکەوتووترین دادەنرێت لە ئامێری گالاکسی بۆ دڵنیابوون لە خێرایی زیاتر. هەروەها ئەم مۆبایلانە ووزە پاشەکەوت دەکەن، هەروەها توانای هەژمارەیی پێشکەوتوو بۆ پاڵپشتی کردنی پەیوەندیەکانی نەوەی پێنجەم و زیرەکی دەستکرد لەسەر ئامێرەکە. و بۆ ئاهەنگگێڕان بە ئۆڵۆمپیادی 2020 ی تۆکیۆ مۆبایلەکە بە دیزاینی نایابی ڕەنگی شین و بازنەکانی ئۆڵۆمپی و لۆگۆی پارالیمپیک نمایش دەکرێت کە لەپشتەوەی نەخشێندراوە.
تیمۆ لۆمی بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری تەلەفزیۆن و بازاڕکردن لە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: سامسۆنگ یارمەتی وەرزشوانان دەدات لەپەیوەندیدا بمێننەوە لەگەڵ خۆشەویستانیان و ڕێگەی نوێی سەلامەتی بۆ بەکاربەرو هاندەران و میدیاکان لەئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 دا دابین دەکات. ئێمە پێکەوە دەتوانین لەگەڵ وەرزشەوانان و هاندەران لە سەرتاسەری جیهان کارلێک بکەین و هێزی گیانی ئۆڵۆمپی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای نوێی مۆبایل و پلاتفۆرمی نوێی دیجیتاڵی سامسۆنگەوە بپارێزێت".

سامسۆنگ تەکنەلۆژیای نوێی مۆبایل دەناسنێت بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020
سامسۆنگ پابەندە بە بەهێزکردنی هێزی وەرزش و نزیککردنەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بە ڕێگای نوێ و داهێنراو و دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیک لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆژیای مۆبایلی پڕ لە هونەر.
سامسۆنگ یارمەتی هاندانی جۆش و خرۆش دەدات لە ئۆڵۆمپیاد و یاریەکانی پارالیمپیک لەگەڵ ئەزموونی زۆر خۆش لە پێشانگاکانی "گالاکسی هاراجوکو" لەناوچەی هاراجوکوی بەناوبانگی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و شوێنی پشووی گالاکسی بۆ یاریزان لە گوندی ئۆڵۆمپی و پارالیمپیکی تایبەت بە ئۆڵۆمپیادی 2020 ی تۆکیۆ.گالاکسی هاراجوکو بە تایبەتی دیزاین کراوە بۆ دابینکردنی ئەزموونی سەرنج ڕاکێش بۆ سەردانیکەران کە میراتی سامسۆنگ تێکەڵ دەکات لە داهێنانەکانی ئامێرەکانی مۆبایل و چالاکی جوڵەی جۆراوجۆردا. و سەردانیکەران هاندەدرێن بۆ دروستکردن و هاوبەشیکردنی ئەزموونەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالیمپیکی خۆیان لەگەڵ کەسانی تر، هەروەها فراوانکردنی ئۆفلاین بۆ سەکۆ دیجیتاڵییەکان بۆ دابینکردنی دەرفەتی ئەوەی کە هاندەرانی نێودەوڵەتی بتوانن تەماشای ئۆڵۆمپیادی 2020 ی تۆکیۆ بکەن.

Top