یەكەم پۆستەری فیلمە سینەماییەكەی لەیدی گاگا ڕاگەیەندرا

یەكەم پۆستەری فیلمە سینەماییەكەی لەیدی گاگا ڕاگەیەندرا

یەكەم پۆستەری فیلمی سینەمایی(house of gucci)بڵاوكرایەوە .

ئەم فیلمە سینەماییە كە (ریدلی سكۆت) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە, ژمارەیەك ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود تێیدا بەشدارن لەوانەش (لەیدی گاگا-ئادەم درایڤەر-جارید لیتۆ-ئاڵ پاچینۆ-جێرمی ئایرۆنز-جاك هیوستن-سەلما حایك)و چەند ئەكتەرێكی دیكە ڕۆڵ دەگێڕن .

یەكەم پۆستەری فیلمە سینەماییەكەی لەیدی گاگا ڕاگەیەندرا

فیلمی(house of gucci) كە باس لە تاوان و كوشتن دەكات, گۆرانیبێژو ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی (لەیدی گاگا) لەگەڵ ژمارەیەك ئەستێرەی جیهانی ڕۆڵی سەرەكی دەبینێت, لەم فیلمەدا لەیدی گاگا بەناوی (پاتریزیا ریجیانی) دەردەكەوێت كە یەكێكە لە ئەندامانی خێزانی (گوتشی) و ناسراوە بە (black widow) .

یەكەم پۆستەری فیلمە سینەماییەكەی لەیدی گاگا ڕاگەیەندرا

ئەو كەسەی كە لەیدی گاگا ڕۆڵی دەگێڕێت لەم فیلمەدا, دەكاتە خێزانی پێشووی (ماوریزیۆ گوتشی) كە ئەویش دەكاتە دیزاینەرێكی جیهانی و نەوەی دامەزرێنەری براندی (Gucci)ی تایبەت بە جل و بەرگی خانمان و جوانكاری .

ئەم فیلمە سینەماییە باس لە چیرۆكێكی كوشتن دەكات, كە پاتریزیا كەسێكی بەكرێگیراو دەگرێت و هاوسەرەكەی خۆی (ماوریزیۆ) دەكوژێت لە ساڵی 1995 لە میلانۆی ئیتاڵیا, وە بەم هۆیەوە دەستگیر دەكرێت و بۆ ماوەی 18 ساڵ لە زیندان دەبێت و لە دواییدا لە ساڵی 2016 ئازاد دەكرێت, بەڵام پاتریزیا هەر نكۆڵی دەكات كە ئەو كارێكی لەو جۆرەی كردبێت .

چیرۆكی ئەم ڕووداوانە لە كتێبێكی چاپكراوی ساڵی 2001  وەرگیراون كە لەلایەن(سارا گای فۆردن) ئامادەكراوە, بڕیارە فیلمی (house of gucci) لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ یەكەم نمایشی بخرێتە سینەماكانەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top