كاركۆپتەر گۆڕانێك لە جیهانی ئۆتۆمبیلی وەرزشیدا
بۆ ركابەری ئۆتۆمبیل واتە (فۆرمۆل) پێویستی بە ئۆتۆمبیلی تایبەتییە. ئۆتۆمبیلیەكان دەبێ هەم پتەو بن و هەم خێراییان لەسەرێ بێ. لەم دواییەدا ئۆتۆمبیلێكی تایبەت بەرهەم هاتووە كە بە جۆری (Carcopter) ناسراوە. ئۆتۆمبیلی ناوبراو خێراییەكی زۆری هەیە و دەتوانێت لە یەك كاتژمێردا 246 كیلۆمەتر بڕوات. بۆ كارپێكردنیش لە وزەی هایدرۆجینی سوود وەردەگرێ. «كار كۆپتەر» لەلایەن كۆمپانیای MACA فەرەنسەیی بەرهەمهاتووە.
بیرۆكەی داهێنانەكەی لەلایەن فڕۆكەوانێكی فەرەنسییەوە هاتووە و رای بەرهەمهێنەرەكەی وایە كە ئۆتۆمبیلەكە بەمەبەستی كەمكردنەوەی گازە زیانبەخشەكان بەرهەمهاتووە، ئەو گازانەی بەهۆی كێبەركێی ئۆتۆمبیل لێخوڕینەوە دروست دەبن.