مۆنیتۆرێكی چەماوە بۆ كاری گرافیكی

مۆنیتۆرێكی چەماوە بۆ كاری گرافیكی

مۆنیتۆر بۆ بینین و كاركردن لەسەر كۆمپیوتەر، نە تەنیا پارچەیەكی گرنگە بەڵكو دەكرێت بڵێین هەمووی كۆمپیوتەرە..

لەو گۆڕانكارییانەی بەسەر ئامێرە تەكنەلۆژییەكاندا دێت، مۆنیتۆر یا شاشەشی گرتۆتەوە. ئێستا مۆنیتۆرەكان هۆشمەندە بوونە بەو مانایە هەر شاشەیەك نین بۆ سەیركردن بەڵكو كاری دیكەش ئەنجام دەدەن.

مۆنیتۆری گەیمنیگی جۆری Alienware كە لەم دواییەدا بەرهەمهاتووە، مۆنیتۆرێكی چەماوەیە و خێراییەكەی 120 هێرتزە، ئەم مۆنیتۆرە بۆ كاروباری سینەمایی و گرافیكی بەهێز و گەیمینگ دەگونجێت.

شاشەكەی 34 ئینجە و كوالیتی و دیقەكەی 1440×3440 پیكسل دایە. كاتی وەڵامدانەوەی لەو شاشەیەدا تەنیا 2 ملمی چركەیە. كارتی شاشەی جۆری G-sync ئەنۆڤیدیایە.

Top