ئەو منداڵانەی بۆ هەتا هەتایە لە زیندان دەمێننەوە
July 19, 2021
کۆمەڵایەتی
ئەو منداڵانەی بەبێ حەزو ویستی خۆیان پاش لەدایکبوونیان بڕیاری مانەوەیان لەزیندانەکان بەسەریاندا سەپاوەو بە پێی ئەو بڕیارە دەبێ زۆربەی هەرە زۆری ژیانیان لە زیندان بەسەربەرن.
ئەو منداڵانەی کە لەدایک و باوکێکی داعشی لەدایکبوون و لەگەڵ دایک و باوکیان لە خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی بوون و پاش ئەوەی داعش رووخاو دەسەڵاتیان نەما، پاشان هەموویان دەستگیرکراون لە زیندانەکان بەتایبەتی زیندانی گەورەی هۆل لە سوریا لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دایەو زۆرێک لەوانە لە رەگەزو نەتەوەی جیاجیای جیهان هاتبوون، بەڵام ئێستا زۆرێک لەو وڵاتانە نایەنەوێ بە هیچ شێوەیەک ئەو منداڵانە وەربگرنەوە، لەبەرئەوە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو منداڵانە بۆ هەتاهەتایە لە زیندان بمێننەوەو چارەنووس و داهاتوویان نادیارە.