جیابوونەوەی دوو ئەستێرەی بۆڵیوود دوای 15 ساڵ هاوسەرگیری
(عامر خان) ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود دوای 15 ساڵ هاوسەرگیری لە (كیران راو)ی هاوژینی جیابوویەوە .
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ئێستادا بڵاوبووەتەوە (عامر خان) ئەستێرەی دیاری شاشەی هیندستان و بەرهەمهێنەرو دەرهێنەر(كیران راو)ی هاوژینی لەیەكتر جیابوونەوە, ئەم جیابوونەوەیە دوای 15 ساڵ دێت بەسەر هاوسەرگیریان .
بەپێی ڕاپۆرتێكی بی بی سی هاتووە كە عامر خان دوای ڕاگەیاندنی جیابوونەوەی لە كیران راو,ڕایگەیاندووە كە هەردووكیان ڕێككەوتوون وەكو دایك و باوكێك بە شێوەیەكی هاوبەش منداڵەكەیان بەخێو بكەن و هێشتا هەندێ پڕۆژەی هاوبەش لە نێوانیاندا ماوە تا كار لەسەر تەواوكردنی بكەن .
ئاسۆ كاكەیی