پێشمەرگە نەخشەی داھاتوی عێراق دەکێشێت!

پێشمەرگە نەخشەی داھاتوی عێراق دەکێشێت!

ناچمە سەر ئەوەی ئامانج لەپشت دروست بونی حشدی شعبی چی بون و لەچ کاتێک دا دروست کران. کە داعش ھاتە عێراق خاکێکی زۆر داگیرکرا لەماوەیەکی کەم بەپیلانێکی پێش وەختەی وڵاتێکی ئیقلیمی زەمینە خۆشکردنی مالکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق. شارە سونە نشین و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان داگیرکران، ئەوکات داعش ھەمیشە مەترسی بوو بۆ سەر ھەولێر و ھەموو کوردستان، داعش ھەر چەند کیلۆمەترێکی کەم لە ھەولێر دووربون، تەنھا لە درۆن و فرۆکەی جەنگی کەم بوو ئەگەر ھەموو چەکێکی تری پێشکەوتوی شەڕ کەلە سوریا و سوپای ڕاکردووی عێراق بەدەستی کەوتووبوو ھەیبوو.

داعش چاوی ھەر لەسەر ھەولێر بوو کە پێش وەختە پیلانی بۆ دانابوو لەلایەن نەیارانی کورد، دەتوانین بڵێین یەکێک لەو ئامانجانەی کەداعش خەلافەتی خۆی لە عێراق دامەزراند ھەولێر بوو، ھەموو نەیارەکانی کوردیش لەناوچەکە زەمینەی بۆخۆش دەکرد کە ھەولێر داگیربکرێت و وێرانی بکات، بە کەوتنی ھەولێریش نەک تەنھا لایەنێک بەرونتر پارتی دەکەوت بەڵکو بەکەوتنی ھەولێر کوردستان دەکەوت، بەکەوتنی ھەولێر عەفرین و ڕۆژئاوا دەکەوت بەکەوتنی ھەولێر شوناسی کورد لە ڕۆژھەلات و باکور لەناودەچوو، بەکەوتنی ھەولێر 48 ملیۆن کورد بێ ئومێد دەبوون.
داعش بەھەموو چەکی پێشکەوتوی خۆی ھێرشی دەکرد بۆ ئەوەی ھەولێر داگیربکات بەڵام ئەوکات دەبوو لەسەر زەوی ڕوبەروی پێشمەرگە ببێتەوە، کە پێشمەرگە سینگی خۆی کردبوو بەقەڵغان بەرامبەر تۆپ و زرێپۆشەکانی داعشە تاریک پەرستەکان
لەجیاتی ھەموو جیھان شەڕی گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی سەدەی بیست و یەک دەکرد،
بۆ یەکەم جار ئەفسانەی ئەوھێزەی تێکشکاند کە وڵاتانی ناوچەکە قەد چاوەڕێی تێکشکاندنی نەبوون. پێشمەرگە ھەولێر و ھەموو کوردستانی پاراست لە ھێزە تاریک پەرستەکان و خەونی نەیارانی کورد لە باربرد.

کە مەترسی داعش نەما ئەفسانەی تێکشکێنرا لای پێشمەرگە، لەلایەن وڵاتانی ئیقلیمی حەشدی شەعبی کردە ئەڵترناتیڤی داعش بۆئەوەی لەھەمو عێراق بەکوردستانەوە دەسەڵاتداربن
بەڵام لەھەموو عێراق تەنھا پێشمەرگە ڕێگربوو لەو پیلانەی بە دەست حشدی شعبی کە شەری بەوەکالەت بۆ وڵاتانی ئیقلیمی دەکرد.
پێش ڕیفراندۆم پیلانیان دانابوو کە حشدی شعبی بێتە ناوچە کوردستانیەکان بەڵام جورئەتی نەبوو روبەروی پێشمەرگەبوون کە ئەوکات پێشمەرگە وەکو یەک ھێز ڕوبەڕوی ھەر تەحەدایەک و مەترسیەک دەبوەوە، کە ڕیفراندۆم کرا پەلەیان لەپیلانەکەیان کرد بەڵام ھەر دەیان زانی بەم شێوەیە ڕوبەڕوی شکستی گەورە دەبن ناتوانن پێشمەرگە بشکێنن بەداخەوە دواتر وەکو ھەمو جارێک کەکورد لەلوتکە بێت لەئامانجەکە نزیک دەبێتەوە ھیچ ھێزێک ناتوانێت بیشکێنێت لەناوخۆ خیانەتێک دەکرێت.

ئەم جارەش بەدەستی دەرەکی خیانەتێک کرا لەگەڵ لایەنێکی کوردی لە16ی ئۆکتۆبەر لەدەست دانی 51% خاکی کوردستان تێکەوت کەوتە دەستی حشدی شعبی، بەوەش نەوەستانەوە بەھەموو ھێزەکانەوە حشد و داعش و حزب اللە وچەندین ھێزی تری وڵاتانی ئیقلیمی بە دەبابەی ئەبرامزی ئەمریکی و ھەموو چەکی تری پێشکەوتووی سەردەم ھێرش بەدوای ھێرش کرایە سەر ھەولێر کەئامانجیان بوو ئەم جارە کوردستان لەسەر نەخشەی ناوچەکە بسڕنەوە، ھەولێر و شوناسی کوردی بەتەواوی لەناوبەرن بەڵام ئەم جارەش پێشمەرگە قارەمانەکان لەپردێ و سحێلا و محمودیە خەونە نەزۆکەکانی ئەوانی لەباربرد، ئاگری لەسەر پشتی دوژمن ھەڵکرد کەئیدی جورئەت نەکەنەوە ھێرش بکەنە سەر کوردستان.

دوای پیلانە یەک لە دوای یەکەکانیان بۆ داگیرکردنی ھەولێر و نەچونی ھەولێر بۆ ژێر ھەژمونی ئەوان، کە جورئەتیش ناکەن خۆیان لە سەر زەوی ھێرش بکەن فیشەک بەتاریکیەوە دەنێن، لە دورەوە جارێک موشەک ئاراستەی ھەولێر دەکەن جارێک بە درۆن ھێرش دەکەنە سەر ھەولێر بەڵام ئەم جارش وەکو ھەموو جار پیلان و خەونە نەزۆکەکانیان لە گۆڕ دەنێن.
چاوەڕێی پێشھاتەکان بن نەخشە داھاتوی عێراق گۆڕانکاری زۆر دەکرێت ھیچ نەخشەیەکیش بەبێ کورد بەتایبەتی ھەولێر داناڕێژرێت، سونەکانیش بەھێزی دەگەڕێنەوە بە ھێزو ناوێکی تر ڕکابەرێکی سەختی شیعە دەبن لەداھاتودا.
پێشمەرگەش نەخشەی داھاتوی عێراق دەکێشێت وەکو تاکە ھێز لەھەموو عێراق کەشەڕی بەوەکالەت بۆھیچ وڵاتێک ناکات خاکی خۆی دەپارێزێت و خاوەنی خۆی ھەیە. بۆ نەمانی ئەو مەترسی و نەمانی بۆشایی ئەمنی لەداھاتویەکی نزیک پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ئەو ناوچانە کەئێستا حەشد و نەیارانی کورد بەکاردەھێنن دژی ھەولێر و کوردستان.

#HogirNerwayi

Top