"عێراق و میسر و ئەردەن، پرۆژە سێقۆڵیه‌كه‌ی شامی نوێ"
پرۆژه‌ی شامی نوێ، پرۆژه‌یه‌كی ئابووری ستراتیژی زه‌به‌لاحه، هاوشێوه‌ی پرۆژه‌ی ئابووری یه‌كێتی ئه‌وروپایه، تیایدا به‌غدا و قاهیره و عه‌ممان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له پێناو دروستكردنی لێكتێگه‌شتنێكی سیاسی-ئابووری و پته‌وكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له نێوان هه‌رسێ وڵات‌دا.
📌بیرۆکە و ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه:
كه بیرۆكه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق "حيدر العبادي" و دواتر له‌لایه‌ن "عادل عبدالمهدي" له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی قاهیره‌ی 2019 جه‌خت له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی "هاوكاری سێ لایه‌نی" هه‌رسێ وڵات كرایه‌وه له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌دا. له ئێستاشدا، دوای سه‌ره‌دانه فه‌رمیه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی میسر و ئه‌رده‌ن لە لوتکەی بەغدا ھەوڵێکی جدی كازمی نیشان دەدات بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە.
پرۆژه‌كه پشت ده‌به‌ستێت به سامانی سروشتی نه‌وتی عێڕاق و سامانی مرۆیی میسر و پێگه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی ئه‌رده‌ن، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌دا عێراق ده‌بێته بلۆكی نه‌وتی و میسر بلۆكی مرۆیی و ئوردن زنجیره‌ی گه‌یاندن ده‌بێ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ناورۆكی پرۆژه‌كه بریتی ده‌بێت له ڕاكێشانی هێڵی بۆری نه‌وت له عێراقه‌وه له به‌نده‌ری به‌سره بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به له ئوردن له‌وێشه‌وه بۆ به‌نده‌ری سینای میسر ده‌ستپێده‌كات، ئه‌رده‌ن نه‌وتی عێراقی ده‌كرێت به نرخێكی هه‌رزانتر له نرخی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌سده‌كه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ردا عێراق كاره‌با له میسر و ئه‌رده‌ن هاورده ده‌كات و هه‌ردوو وڵات یارمه‌تیده‌ری عێراق ده‌بن له وه‌به‌رهێنان و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری‌دا.
📌ئامانجه سیاسیه‌كانی پرۆژه‌كه:
جگه له‌وه‌ی كه پرۆژه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌دیھێنانی كۆمه‌ڵێ ئامانجی ئابوریه بۆ عێراق،به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سازدانی لوتكه‌ی به‌غدا له نێوان عێڕاق و میسر و ئه‌رده‌ن به هه‌وڵێك داده‌نرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌منی بۆ عێراق، دوای ئه‌و بارودۆخه نا ئارام ناسه‌قامگیرییه‌ی كه ئه‌م وڵاته تیایدا كه‌وتووه له 2003 ه‌وه تاكو ئێستا، له لایه‌كی تر خودی پرۆژەکە ھەنگاوێکی باشە بۆ ڕزگاركردنی عێراق له ژێر هه‌ژموونی ئێران، كه به شێوه‌یه‌ك دوای 2014 ئێران به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق دا گرتووه. جگه له‌مه‌ش گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی و سه‌نگه له شانۆی سیاسی ناوچه‌كه‌دا و نیشاندانی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی پێگه‌ی عێراقه له ڕووی ئابوری و سیاسی بە جیهاندا.
📌ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م پرۆژه‌كه ( ھەژموونی ئێران و توركیا به نموونه)
یه‌كێك له گرنگترین ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه بۆ عێراق، پته‌وكردن و گۆڕینی ئاراسته‌ی ئابووری عێراقه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ئه‌ویش له ڕێگای گواستنه‌وه‌ی چالاكیه ئابووریه‌كانیه‌تی بۆ ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دوور له‌و به‌نده‌رانه‌ی كه له ژێر ده‌ستی ئێران دان ، به‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریه‌كانی ئێران له عێراق ده‌كه‌ونە ژێر مەترسیەوە و کاریگەری بەسەر بەرژەوەندییە سیاسی و ئەجێندا درێژخایەنەکانیش بەدوایخۆیدا دێنێت لە داھاتوودا.
بۆیه ڕاسته كه ئێران تا ئێستا ڕاشكاوانه دژایه‌تی خۆی بۆ پرۆژه‌كه ده‌رنه‌بڕیووه، به‌ڵام مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی پرۆژه‌كه بۆ سه‌ر هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری وسه‌ربازی ئێران له عێراق واده‌كات كه ژێر به ژێر، له رێگای هێزه سیاسیه هاوپه‌یمانه‌كان و لایه‌نه سیاسیە دڵسۆزه‌كانی له عێراق كار بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م پرۆژه‌كه دروستبكات به بیانووی بوونی بەرژەوەندی تایبەتی ئه‌مریكا له پشتگیریکردنی پرۆژەکە به تایبه‌ت له كاتی کەوتنە بواری جێبەجێکردن و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
توركیا وەك وڵاتێکی ئیقلیمی خاوەن بەرژەوەندی لە عێراق، هه‌رگیز پشتگیری له‌وه ناكات كه كوتله‌یه‌كی عه‌ره‌بی به‌هێز دروست بێت له ناوچه‌كه، به‌هێزبێت لە بواری (ئابوری و سه‌ربازی) كه لە داھاتوو كاریگه‌ری بخاتە سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا كۆمه‌ڵێ به‌رژه‌وه‌ندی گرنگی هه‌یه له عێراق له‌ڕووی بازرگانی و ئابوری و سیاسیه‌وه ، به پێ ی لێدوانێكی باڵێوزی توركیا له عێراق قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی توركیا له عێراق له 2020 دا گه‌شتۆته 20ملیار دۆلار، جگەلەمە تورکیا به‌شێك له نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگای به‌نده‌ری جیهان بۆ عێراق هاورده ده‌كات بۆیه په‌یدابوونی جێگره‌وه‌ی تری عه‌ره‌بی له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا نابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا توركیا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دواتر ئه‌م پرۆژه‌یه فراوانتر بێت و جگه له میسر و ئه‌رده‌ن وڵاتانی ئیمارات و سعودیه‌ش بێنه ناو پرۆژه‌كه و هاوپه‌یمانیێكی به‌هێز دروستبكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی توركیا لە ناوچەکە بە گشتی.