پێشینە 200 ملیارییەکە بێ ونەیێ بەرازیش هێلکەی دووزەردێنە بکا بەغدا، نە مووچە دەنێرێ ، نە بوودجە
دووساڵ بەرلە ئێستا لەوتارێکا بەو ناونیشانە ( نەشیری حوشتر،نەدیداری بەغدا) و لە وتارێکی تردا بە ناونیشانی ( بەغدای خاتوو حەلیمە ،هەردەگەڕێتەوە سەر عاداتی قەدیمە ). لەهەردوو وتاردا خەسڵەت ومامەڵەی سیاسییانەی بەغدای دوای 2014 م لەگەڵ هەولێر و هەرێمی کوردستاندا خستبووە ڕوو .
من لەوەدڵنیام سەرکردایەتی سیاسی کوردستان وسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەختی کوردستان باشترو ووردتر خوێندنەوەیان بۆسیاسەت و مامەڵەی بەغدای دوای 2014 لا هەیە و باشتر لەکڕۆکی بابەتەکە تێدەگەن و لەوەش دڵنیام راگەیاندنی کوردستان و میدیاڤانانی تێگەیشتوو و دەستەبژێرانی کۆمەڵگاو کەسانی هۆشمەندو هوشیار لەوراستیەی بەغدای 2014 تێدەگەن و هەست بە جۆریەتی و چۆنیەتی مامەلەی سیاسییانەی بەغدا لەپرسی مووچە و بوودجەوە دەکەن ، بەتایبەتیش لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017 وە دوای شکاندنی قەپۆزیان لەپردێ و سحێلا پرسەکە بۆتە سزایەکی سیاسی وبارودۆخ و ناردن و نەناردن وحاڵی بوودجەومووچە وشایستە دەستوورییەکانی هەرێم لەبەغداوە لەبەغدای سەربە تارانەوە ئاماژەکان دێنن و لەسەر شەپۆڵی (مووچە بنێرە ،بوودجە مەنێرە، بوودجە بنێرە ، مووچە مەنێرە ) بەرنامەکە پەخش دەبێ .با
هەولێریش هەر ( شاند بنێرێ و ئەستۆ پاکی و نیییەت پاکی خۆی ) بنوێنێ ..
ئیدی لەراست ئەو پرسە حەق وایە چیتر میدیای کوردی ، میدیای بەرپرس و بەرەی جەماوەرو خەڵکی کوردستان چیتر (نەزیرۆکی هاتنی مووچە و بەغدا بۆ بینەرانیان بەجۆرەی کە هەیە نەخوێننەوە ) .
لەکاتێکدا عێراق وڵاتی بەناو فیدڕالی پەرلەمانی بەرەو هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ئەوساڵ 2021 دەچێ و ناچێ !! .. مەگەر فاڵگرەوەکان پێشبینی بکەن ، ئەی چۆن ئەودەستکەوتە ئابووری وسیاسییە دەبەخشێتە هەولێر بوودجەومووچەی بۆ دەنێرێ ..؟ یا سولفەو مینحە ..؟ ئەی داوەشێی هەولێری ریفڕاندۆمی ملێونانی کوردستانی ،تا ئێستایش چاوت لەسولفەو مینحەی ( بەغدای خاتوو حەلیمەی کەرادەو رەسافەبێ ) ..؟
خۆ هەموو بینیمان بەغدا تا هەندێ لە شایستە داراییەکانی ساڵانی پێشووی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی نارد و دابەشی کرد ، زۆر خراپتر لە دەرد و کارەساتی چیرۆکە کۆمیدییەکەی( پەینی کیمیایی) چیرۆکنووسی ناوداری تورک (عەزیزنەسین ) ی بەجووتیارانی کورد کرد و گەنم و جۆی لەتوورەگە ناین و خاکبەسەری کردین ..؟ بەجۆرێ سەد بەردی بەعەزیز نەسین و چیرۆکە دا دا .
ئەرێ میدیای کوردی بەس نییە چیتر ( ئەو ئاسنە ساردەی مووچە و بوودجە دێ و نایێ لەبەغداوە نەکووتنەوە ) ..؟
ئیترواباشترە میدیای کوردی واز لە ئاسنە ساردە بێنن ، ستیل و میتاڵی دیکە هەن بەجۆرێکی دی بیکووتن . یا هەر ئەو ئاسنە بەدیوەکەی تر بکووتن .
چونکە بەرازیش هێلکەی دووزەردێنە بکا..!!
بەغدا مووچەوبوودجە نانێرێ .
هەولێر 25-6-2021