بە ڤیدیۆ..سەنا بەرزنجی گۆرانی(یەڵدا)ی بڵاوكردەوە

بە ڤیدیۆ..سەنا بەرزنجی گۆرانی(یەڵدا)ی بڵاوكردەوە

كچە گۆرانیبێژی كورد (سەنا بەرزنجی) گۆرانییەكی نوێی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

گۆرانی (یەڵدا) كە نوێترین بەرهەمی سەنا بەرزنجییە, مێلۆدییەكەی لەلایەن ئاوازدانەرو میوسیزیان (نەوید زەردی) ئامادەكراوەو (مازیار فایەق) تێكستەكەی نووسیوە, هەروەها (مەجید كازمی) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..سەنا بەرزنجی كە خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەوادارێكی زۆری هەیە, سەنا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕایگەیاند كە گۆرانی (یەڵدا) یەكەم گۆرانییە كە بڵاوبكرێتەوە لە ئەڵبۆمە نوێیەكەی .

ئاسۆ كاكەیی

Top