هێمن حەمەساڵح ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژی كورد(هێمن حەمە ساڵح) گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
گۆرانی(چیم لێ ئەكەیت) كە نوێترین بەرهەمی هونەری "هێمن"ە, "ئیسماعیل محەمەد" تێكستەكەی نووسیوە و (بورهان موفتی) ئاوازەكەی داناوە, هەروەها (شادمیر نامۆ) كاری دابەشكردن و میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی