ڤین دیزڵ كۆتا بەشی (فاست ئاند فیریوس)ی ئاشكرا كرد

ڤین دیزڵ كۆتا بەشی (فاست ئاند فیریوس)ی ئاشكرا كرد

دوای یەكەم نمایشی بەشی نۆیەمی فیلمی (fast and furious) لە هۆڵی سینەماكانی ئەمریكا, ئەستێرەی دیاری هۆڵیود و یەك لە پاڵەوانانی ئەم فیلمە(ڤین دیزڵ)ی تەمەن 53 ساڵ, چەند زانیارییەكی نوێی دەربارەی ئەم فیلمە ئاكشنە ڕاگەیاند .

ڤین دیزڵ لە لێدوانێكیدا هەواڵێكی نوێی دەربارەی داهاتووی زنجیرە فیلمی(فاست ئاند فیریوس) ڕاگەیاند و وادەی نزیكبوونەوەی بەرەو كۆتاییەكانی ئەم فیلمەی دەستنیشانكرد, لەم بارەیەوە ڤین دیزڵ ئاماژەی بەوەدا كە دوایین بەشی ئەم فیلمە لە ژمارە 11 دەبێت كە بەمەش دوای (F9) تەنها دوو بەشی دیكەی لێ بەرهەم دەهێندرێت كە ئەویش بەشی 10 و 11 دەبێت .

لەم بارەیەوە ڤین دیزڵ گوتی: هەموو چیرۆكێك شایەنی كۆتاییەكەی خۆیەتی..دەزانم كە خەڵكی وا هەست دەكەن كە نابێ بوەستێت..بەڵام وەهای دەبینم كە هەموو كارێكی سەركەوتوو دەبێت تەواو بێت و هۆكار هەیە بۆ ئەم كۆتاییەش..وا بزانم ئەم زنجیرە فیلمەش شایستەی باشترین كۆتاییە .

تاوەكو ئێستا (جەستین لین) دەرهێنەری ئەم فیلمەو ڤین دیزڵ تەنها باسیان لە كۆتایی هێنانی ئەم زنجیرە فیلمە كردۆوتەوە بەڵام ناوەڕۆكی بابەتەكان هێشتا هیچی لەسەر نەگوتراوە, هەروەها بەپێی ئاژانسی "ئەسوشیتید پرێس" هاتووە كە ئەم دوو فیلمە لە ساڵی 2023 و 2024 نمایشدەكرێن .

ئاسۆ كاكەیی

Top