ڕەنگە جنێفەر لۆپێز و بێن ئافڵك بگەڕێنەوە بۆلای یەكتر

ڕەنگە جنێفەر لۆپێز و بێن ئافڵك بگەڕێنەوە بۆلای یەكتر

دوای جیابوونەوەی (جنێفەر لۆپێز) لە (ئەلێكس رۆدريگز) هێشتا هەواڵەكان بەردەوامیان هەیەو زۆربەی میدیا جیهانییەكان باس لە دەركەوتنەكانی جنێفەر لۆپێز دەكەن .

بەڵام ئەوەی كە بووەتە جێی باس گەڕانەوەی جنێفەر لۆپێزە بۆ لای خۆشەویستە كۆنەكەی .

لە ئێستادا چەند وێنەیەك بڵاوبووەتە كە  تێیدا خانمە ئەستێرەی ئەمریكی(جنێفەر لۆپێز) هەمان كراسی خۆشەویستەكەی پێشووی بەكارهێناوە, كە ئەویش دەكاتە ئەستێرەی سینەمایی(بێن ئافڵك) كە مانگی ڕابردوو ئەویش بەهەمان ئەو پۆشاكەوە دەركەوت .

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی(the sun) هاتووە كە جنێفەر لوپێز دوای مانەوەی چەند ساڵێك لە میامی لەگەڵ هاوسەرەكەی "ئەلێكس" بەڵام ئەو شوێنە ڕابردووی بیردەخاتەوە, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە جنێفەر لە "لۆس ئەنجلوس" هەوڵی كڕینی خانوو دەدات, كە بەمەش نزیكبوونەوەیەكی زیاتر دەبێت لە نێوان جنێفەر و بێن ئافڵك, بەڵام ئەستەمە لە یەك خانوودا پێكەوە بژین چونكە جیابوونەوەی جنێفەر لە ئەڵێكس كاریگەرییەكی زۆری لەسەر منداڵەكانی هەبوو, هێشتا ڕوون نییە كە "جەیلۆ" لە كوێ دەمێنێتەوە چونكە لە پایز وەرزی خوێندنی منداڵەكانی دەستپێدەكاتەوە كە بەمەش شوێنی مانەوەی جەیلۆ پەیوەندی بە منداڵەكانیشەوە هەیە .

گەڕانەوەی ئەم دوو ئەستێرەیە جیهانییە بۆلای یەكتر, لەدوای جیابوونەوەی جەیلۆ دێت لە ئەلێكس رۆدريگز دوای چوار ساڵ لە هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بێن ئافڵك لە (جنێفەر گارنەر) كە ماوەی هاوسەرگیرییەكەیان لە ساڵی 2005 تاوەكو 2018ی خایاند .

ئاسۆ كاكەیی

ڕەنگە جنێفەر لۆپێز و بێن ئافڵك بگەڕێنەوە بۆلای یەكتر
ڕەنگە جنێفەر لۆپێز و بێن ئافڵك بگەڕێنەوە بۆلای یەكتر
Top