په‌كه‌كه‌..ده‌ستدرێژى و گێچه‌لكاریه‌كانى

په‌كه‌كه‌..ده‌ستدرێژى و گێچه‌لكاریه‌كانى

پارێزه‌ر: نازم رشید ستونى .

دوژمنانى گه‌لى كورد له‌ رابردوو و ئێستا دا به‌رده‌وام هه‌ولیان تووى دووبه‌ره‌كى و دوژمنایه‌تى له‌ ناو گه‌لى كورد و پارته‌ سیاسیه‌كان بچینن ، هه‌ول ده‌ده‌ن برایه‌تى و یه‌كرێزى گه‌لى كورد تێك بده‌ن ده‌رز بخه‌نه‌ نێوان برایه‌تى و یه‌كرێزیمان
یه‌كه‌م هێزى سیاسى كه‌ وه‌لاته‌ هه‌ریمیه‌كان سودى لێ وه‌رده‌گرن په‌كه‌كه‌یه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ په‌كه‌كه‌ خوى به‌ هیزێكى سیاسى كوردى داده‌نێت ، به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بوچى په‌كه‌كه‌ وا ده‌كات؟، له‌ سالى 1992 په‌كه‌كه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و زور له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانى داگیر كرد و خه‌لكى سفیل و بێ تاوانى شه‌هید كرد و ده‌ستیان به‌ خوینى مندالى ناو لانكه‌ سور بوو ،رحمیان به‌ پیرو ژن و مندال نه‌كردووه‌ ئه‌وه‌ى توانیان كردیان و خه‌لكیًكى زوور یان له‌ سه‌ر مال و حالیان ئاواره‌ كرد و رێگر بوون له‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى سه‌دان گوندى ناوچه‌كانى ، به‌روارى بالا ، نیروه‌ ، ریكان ، سندى و هه‌موو گونده‌كانى ناوچه‌ى هه‌ركى بنه‌جى و مزوورى له‌ قه‌زاى میرگه‌سور و ناوچه‌كانى تر ، زوربه‌ى گونده‌كانى ئه‌م ناوچانه‌ سایه‌ى سه‌رى ئه‌م هیزه‌ خوو به‌ كوردزانه‌ چولن و ناتوانن بگه‌رێنه‌وه‌ كه‌ به‌ خوینى هه‌زاران شه‌هید له‌ ده‌ستى داگیركه‌ران رزگار كرابوون ، له‌ لایه‌كى تر به‌ به‌هانه‌ى شه‌رى داعش هندى له‌ ناوچه‌ى سنورى قه‌زاى شنگالیان داگیر كردووه‌ و بونه‌ته‌ گه‌وره‌ ترین به‌ربه‌ست بو گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌ ئیزدییه‌كان بو ناوچه‌كانیان و جىبه‌جى نه‌كردنى رێكه‌وتننامه‌ى ئاسایى كردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ نیوان هه‌ریمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ند ، هیچ ریزێك بو بریار و یاساكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دانانین و وه‌كو ملیشیاكان یاساى تایبه‌ت به‌ خویان داده‌نێن و له‌ سه‌ر گوندنشینان و خه‌لكى هه‌ژارى ناوچه‌ سنورییه‌كان جىبه‌جى ده‌كه‌ن ، سه‌رانه‌ له‌ خه‌لكى هه‌ژارى سنوره‌كان وه‌رده‌گرن . هه‌ولیان تیكدان و ئاسته‌نگ خستن پیش خه‌باتى كوردایه‌تى وسیاسى له‌ هه‌موو پارچه‌كانى ترى كوردستانه‌ و ریز له‌ ئالاى كوردستان كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌ كوردییه‌كان له‌ هه‌موو پارچه‌كان په‌سه‌ند كراوه‌ و وه‌كو ئالاى نه‌ته‌وه‌یى ناسینراوه‌ ناگرن و خویان 23 جور ئالایان هه‌یه‌ .
ئیستا ده‌یانه‌ویت له‌ سنورى ناوچه‌ى به‌روارى بالا و شنگال دووباره‌ تووى دوبه‌ره‌كى بچینن و فتنه‌ى شه‌رى براكوژى دروست بكه‌ن و بونه‌ته‌ چاوساخى هیزى داگیر كه‌ر و به‌ هووى ئه‌وانه‌وه‌ زوربه‌ى زورى ئه‌و گوندانه‌ى تا ئیستا زور به‌ زه‌حمه‌تى خه‌لكى ناوچه‌ سنورییه‌كان ئاوه‌دان كرابوونه‌وه‌ چول بكرین و جارێكى تر خه‌لك ئاواره‌ ببیته‌وه‌ و ئه‌و گوند و ناوچانه‌ى ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش وه‌كو گونده‌كانى ترى سنورى چول بكرین و ببنه‌ شوینى كونده‌ به‌ بویه‌كان و ئه‌و سنورانه‌ش به‌ دو ده‌ستى پیشكه‌شى هیزه‌ داگیر كه‌ره‌كان بدریت ،دین پیشمه‌رگه‌ى قاره‌مان كه‌ به‌رگیرى له‌ خاك و وه‌لات ده‌كات شه‌هید ده‌كات و پاشان به‌یاننامه‌ ده‌رده‌كات و ده‌لیت ( داواكارین له‌ هه‌موویان ،خه‌نجه‌ر له‌ پشتمان نه‌دریت ). نازانین باسى كام خه‌نجه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ى له‌ كاتى دامه‌زراندنیان تا ئیستان له‌ ده‌ستیان دایه‌ هه‌رجاریك له‌ جه‌سته‌ى پارچه‌یه‌كى كوردستان ده‌ده‌ن ، لیان ده‌پرسین كه‌ى هیزى پیشمه‌رگه‌ هاتووه‌ بسته‌ك له‌ شوینى خه‌باتى سیاسى ئیوه‌ى داگیر كردووه‌ و بویته‌ ریگر له‌ خه‌باتى سیاسى و چه‌كداریتان . پیشمه‌رگه‌ى كوردستان كه‌ تا ئیستا ئیوه‌ ناوى پیشمه‌رگه‌تان پى په‌سه‌ند نیه‌ به‌رگریكارى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى كوردستان بووه‌ له‌ دامه‌زراندنى وه‌كوو هیزى شورشگیرى كورستان تا ئیستا هه‌میشه‌ چاونه‌ترسانه‌ به‌رامبه‌ر هیزه‌ داگیركه‌ره‌كان خه‌باتى كردوه‌ ، و شاخه‌سه‌رسه‌خته‌كانى كوردستان شاهیدى قاره‌مانى ئه‌م هیزه‌ن . نه‌ك وه‌ك ئیوه‌ به‌ناوى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى هه‌رجارێك كیشه‌ بو خه‌باتى سیاسى و چه‌كدارى پارچه‌كانى ترى كوردستان دروست بكه‌ن و ده‌ستى داگیر كه‌رانى كوردستان بگرن بو ناوخاكى هه‌ریمى كوردستان یان ببنه‌ پاسه‌وانى سنورى ده‌وله‌ته‌ داگیر كه‌ره‌كان .
بویه‌ ئیستا پیتان ده‌لین به‌سه‌ تاكه‌ى به‌ ناوى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى ده‌بنه‌ چاو ساخ و یارمه‌تیده‌رى داگیركه‌ران ده‌بنه‌ هووى ویران كردن و داگیر كردنى و چول كردنى گونده‌ ئاوه‌دانه‌كان و دین پیشمه‌رگه‌ى قاره‌مان شه‌هید ده‌كه‌ن ، شوینى چالاكى و خه‌باتى سیاسى و چه‌كداریتان كوردستانى باكوره‌ و ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوان و چیاكانى سه‌ركیشن و خه‌باتى چه‌كدارى و سیاسیتان بگوازنه‌وه‌ بو ئه‌وى و ئه‌م پارچه‌ى كوردستان رزگار كراوه‌ و كیانیكى سیاسى خوى هه‌یه‌ و خاوه‌نى حكومه‌ت و پارله‌مان و یاساو ریساى تایبه‌تى خوى هه‌یه‌ و ریزى لى بگرن و ریگابده‌ن با ناوچه‌ سنورییه‌كان ئاوه‌دان ببنه‌وه‌ و خه‌لك به‌ ئاسوده‌یى بژیت ، با خه‌لكى كورستان ومیژووى پر خه‌باتى كوردایه‌تى نفرینتان لى نه‌كات و به‌ر غه‌زه‌بى گه‌ل نه‌كه‌ون .

 

Top