میران عەلی كەسێكی نزیكی لەدەستدا
گۆرانیبێژی كورد(میران عەلی) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بڵاوكردەوە .
هەروەها لە چەند كورتە ڤیدیۆیەكدا هەر لە بەشی ستۆری میران عەلی بڵاویكردەوە, تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی دووپاتكردەوە بۆ ئەو نامەو هەواڵپرسینانەی كە ئاراستەیكراوە .
میران عەلی كە خاوەنی ژمارەیەكی زۆری گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, بەرهەمەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە, دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە گۆرانی(نەفرەت) كە لە چەند هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردەوە .
ئاسۆ كاكەیی