دیانا حەداد بە ڤیدیۆیەكی نوێ و گۆرانییەكی كۆنی خۆی

دیانا حەداد بە ڤیدیۆیەكی نوێ و گۆرانییەكی كۆنی خۆی

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی(دیانا حەداد) لە نوێترین پۆستیدا بەشێوەیەكی تەواو جیاواز دەركەوتەوە, دیانا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پۆستێكی پڕ لە یادگاری بڵاوكردەوە كە بووە سوپرایزێك بۆ هەوادارانی .

ئەم پۆستە نوێیەی دیانا بریتی بوو لە كورتە ڤیدیۆیەك بە ستایڵێكی جیاواز لەگەڵ دانانی گۆرانی(ساكن) كە ساڵی 1996 لە ئەلبۆمی(لقیتك) بڵاوی كردەوە, هەروەها دیانا حەداد لەسەر ڤیدیۆكە نووسیویەتی: لەكۆتا كاری وێنەگرتن و خۆشی شوێنەكە تەنها گۆرانی ساكن و یادگارییەكانی ماوە .

 

بەرواری ئەم كورتە ڤیدیۆیە بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە كاتێك دیانا حەداد بەهەمان ستایڵ چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top