كای كۆن بە با ناكەم- بەشی سێهەم سیاسەتی دژایەتی باشور

كای كۆن بە با ناكەم- بەشی سێهەم سیاسەتی دژایەتی باشور


پێش دەست پێكردنی بابەتەكەمان لەو زنجیرەیە باس لە ووتەیەكە ئۆجەلان دەكەین لە كتێبەكەیدا:لە دوای سالی 1190 بە پشتیوانی ئەمریكا و هاوكاری نزیكی توركیە ،لە باشووری كوردستان حكومەتی فیدراڵ دادەمەزرێ‌،لەو سەردەمەدا بە دەستپێكردنی دژایەتی لە گەڵ پەكەكە بەرژەوەندی سیاسی ،سەربازی ،دیپلۆماتیك، و مادی دەستەبەر دەكەن،ئەو بەرژەوەندییانە بە بۆنەی ناو زراندن و گۆشەگیر كردنی پەكەكە بە دەست دەهێنن(1).
لێرەدا ئۆجەلان ئاماژە بە هۆكاری دژایەتی حیزبەكانی باشوور ناكات ،تەنیا دەڵێ‌ دژایەتییان كرد،هەر وەك پێشتر گۆترا یەكەمجار پەكەكە بە نیازی داگیر كردنی دهۆك و زاخۆ ڕوو دەكاتە باشوور لە ساڵی 1991داپارتی ئازادیی كوردستان PAK دادەمەزرێنی، دوای شكستی ئەم پرۆژەیەش ئەمجار لە نەورۆزی ساڵی 1995دا YNDK دادەمەزرێنێ‌ كە دواتر ئەویش شكست دێنێ‌ واتە هەر لە سەرەتاوە پەكەكە بە نیازی دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە ڕووی لە باشوور كردووە كە تا ئەمڕۆ بەردەوامە.جەمیل بایك دەڵێ‌ ئێمە ویستمان لە رێگەی گروپێكی باشووری مەزن كە لە ساڵی 1988 عەقلی ئێمە بوون ،موداخلەیەكی باشوور بكەین ،چونكە دەمانزانی ئەو پارت و رێبەرانە باشوور ناتوانن گیروگرفتی گەل چارەسەر بكەن،بۆیە پێویست بوو ئاڵتەر ناتیڤ ساز بكرێت . ئەو هەڤالانە بۆ خۆشیان خوازیاری ئەمە بوون،ئێمەش بە باشمانزانی پارتی ئازادی كوردستان PAK دتمەزرێت .ئەو گروپە بە گرانی لە ئاكادیمیا بوو،سەرۆكایەتیش گەلێك لە سەریان راوەستا و یارمەتیكردن، لە سەر ئەو بنەمایە مانیفیست و پرۆگرامی خۆیان نوسی و سەرۆكایەتیش بە هۆی وەرگێرەوە گەلێك هاوكاری كردن (2) جمیل بایك دەلێ‌: "ئەو كاتە گەلێك مشتومر دروست بوو ،كە ئایا ساڵی 1992 لە باشوور شەڕ بكەین یان لە باكور ،واتە هەستمان بەو مەترسییە دەكرد كە رژێمی توركیا شەڕبهێنیتە گۆرەپانی باشوورچونكە هێشتا هێزی سەرەكیمان لە باشوور بوو هەر وەها دەیانزانی كە ئێمە PAKمان دامەزراندووە و دەخوازن لە باشور خەبات بكەن.
بە بەرچاو گرتنی هەموو ئەوانەی كە ئاماژەیان پێكرا و لە زاری خودی جەمیل بایك و دەستەڵاتدارانی ئەو گروپە شتەك یان رۆیایەكی نیشتمانییان نەبووە هەر جارەو بە شێوەیەك لە شێوەكان بە پێی بارودۆخی سیاسی و ئابووری تەنانەت كۆمەڵایەتی باشووری كوردستان ویستویانە دەرفەت وەربگرن بۆ ئەوەی دەستوەردان لەو بەشەی كوردستاندا بكەن سەرەرای ئەوەی كە خەباتەكەیان لە باكوور هیچی لێ‌ شین نەبووە لە لایەكی ترەوە جەمیل بایك خۆی دان بە راكێشانی شەڕی توركیا بۆ باشوور دەكات.
•ئۆجەلان،2001،لاپەرە 251
•جەمیل بایك،1998، لاپەرە 587،
•جەمیل كولاهی 2018،چاپی یەكەم،pkk پرۆژەیەك بۆ سڕینەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی كورد،لا291

Top