لەیدی گاگا نهێنییەكی گەورەی ئاشكرا كرد

لەیدی گاگا نهێنییەكی گەورەی ئاشكرا كرد

كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی لەیدی گاگا دووبارە بوو بە باسی میدیا جیهانییەكان، بەتایبەتی ئەوانەی کە گرنگی بە هەواڵی كەسایەتییە هونەرییەكان دەدەن، دوای ئەوەی لە میانەی زنجیرە بەرنامەیەكی دیكیومنتاری كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆوە، رایگەیاند كە لە سەرەتای كاری هونەرییدا رووبەڕووی دەستدرێژی بۆتەوە.

گاگا لە میانەی زنجیرە دیكیۆمێنتارییەكەدا كە بە ناوی (ژی می یو دونت سی)یە رایگەیاند کە لە تەمەنی (19) ساڵیدا بۆ ماوەی چەند مانگێك بەردەوام لەلایەن بەرهەمهێنەرێكی مۆسیقییەوە رووبەڕووی دسەتدرێژی بووتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دووگیانبوونی، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە رووداوەكە تووشی شۆك و دڵەڕاوكێیەكی زۆری كرد، هەروەها گوتیشی تەنانەت زۆر بیرم لەوە دەكردەوە چۆن ئازاری خۆم بدەم، كاریگەرییەكانی ئەم رووداوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ و نیو بەسەر مەوە مابوو، هەموو شێوازێم بەكارهێنا تا لە كۆتاییدا توانیم بەسەر ئەو بارودۆخە دەروونییەدا زاڵ ببم.

لەبارەی رووداوەكە دەڵێت: «نامەوێت ناوی كەسەكە ئاشكرا بكەم، چونكە نامەوێ بە هیچ شێوەیەكی جارێكی دیکە بیبینمەوە، چونکە من لە تەمەنی (19) ساڵیدا هاتمە نێو بواری هونەرەوە، ئەو كات بەرهەمهێنەرێك پێی گوتم جلەكانت داكەنە، بەڵام داواكەیم رەت كردەوە و رۆیشتم، بۆیە پێیان راگەیاندم كە گشت گۆرانییەكانم دەسووتێنن، بەم شێوەیە بۆ ماوەی چەند مانگێك بەردەوام دەستدرێژیی دەكردە سەرم و، لە كۆتاییدا لە نزیكی ماڵی دایك و باوكم بە سكپڕی فڕێی دام».

 سەرچاوە: الفجراونلاین

Top