كای كۆن بە با ناكەم- بەشی دووەم پ.ك.ك توركیای پەڵكێشی شەر كرد

كای كۆن بە با ناكەم- بەشی دووەم پ.ك.ك توركیای پەڵكێشی شەر كرد


سەنار شێرۆكی
لە دەست پێكی دروست بوونی پارتی كرێكارانی تاوەكوو ئێستابە هەزاران كوری ئەم نیشتمانە گوژراو هەموو شۆرەشەكان دەست پێكیان هەیە بێ شك بە پێی زەمانیش خەبات لە پێناو گەلان لە گۆراندایە بۆ نمونە سەردەمایەك بوو شۆرەشی كوردی حكومەتی پاشایەتی عێراقی بە چۆك دا هێنابوو ئەویش لە پێناو شەری پارتیزانی و لە سەر ئەو ئینتما بە هێزەی كە پێشمەرگەكان هەیان بوو و لە پێناو هەمان بیرو بۆ چوون و ئینتماش پاڵپشتی كۆماری كوردستانیان لە رۆژهەلات كرد و لە كۆتاییدا ئەگەرچی حكومەتە یەكلە دوای یەكەكانی عێراق بەدوای پیلانە شەران گێرییەكانی خۆیان بۆ سەركوت كردنی گەلی كورد بوونە بەڵام ئیرادەیەك هەبووە كە بە پێی كات گۆرانكاری لە شێوەی خەباتی خۆی بكات.
چەند سالە كە بە سەرپەرەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رۆلی سەرۆك بارزانی قۆناغێكی نوی هاتوتە كایەوە و تاوەكو ئێستا جۆرێك لە ئاشتەوایی هاتۆتە كایەوە كە هەموو لایەك پێی دڵخۆش بوون بەڵام هەڵسوو كەوتە هەڵەكانی بەرپرسانی پەكەكە وای كردكە حكومەت پەڵكێشی شەرێكی تر بكەن من پرسیارێك ئاراستەی دەسەلاتدارانی پارتی كرێكاران دەكەم ؟ئایا كوشتنی دوو پۆلیس بە ناوی تۆڵەی تەقینەوە تیرۆریستییەكەی پرسوس توانی ئەو كوشتارە سەر راست بكاتەوە؟ یان ئایا دەست لە سەر كردن و رفاندنی كارمەندانی تەندروستی كە دژی هەموو بە ها مرۆڤایەتییەكان و یاساكانی نێودەولەتییە چارەسەرە بۆ ئەم قۆناغە؟؟؟ئایا باشتر نەبوو كە دەسەلەتدارانی پارتی كرێكاران لە بری ئەو كردەوانەی ئەم دوایەیان كە زیاتر لە كاری تیرۆریستی دەچوو تاكوو تۆلەسەندنەوە و خەبات دانیان بە خۆیان دا گرتباو پەرەیان بەو پرۆەیە دابا كەتاوەكووو ئێستا درێژەی هەبووە؟؟ بۆچی لەو قۆناغەدا پ ك ك دەستبۆ ئاگرو ئاسن دەبات ؟؟ئایا كوشتنی دو پۆلیسی تورك چی لە هاوكێشەكە گۆری جگە لەوەی كە زیاتر لە سی لاوی كوردی بەكوشتدا و رێگای بۆ دەولەتی تورك خۆشتر كرد بۆ ئەوەی زیاتر كوشتار بكات.

Top