دۆخى په‌روه‌رده كارى زياترى له په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌وێت
هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به وڵاتانى پێشكه‌وتوو و تازه پێشكه‌وتوو ناو ده‌بردرێن، يه‌كێك له فاكته سه‌ره‌كييه‌كانى پێشكه‌وتنيان، بايه‌خدان به ڕه‌وتى په‌روه‌رده و فێركردن و ڕاهێنانى زانستى بووه. ته‌نانه‌ت وڵاتى زۆر بچووكى جێى سه‌رسوڕمان هه‌ن، كه له ماوه‌يه‌كى كورتى زه‌مه‌نيىدا پێشكه‌وتنى به‌رچاويان به خۆيانه‌وه بينيوه و به لوتكه‌ى پێشكه‌وتنى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى گه‌يشتوون. ئه‌گه‌ر سه‌نگاپوورا، به نموونه وه‌ربگرين، ده‌بينين له په‌نجا ساڵى ڕابردوودا له وڵاتێكى جيهانى سێ و كۆلۆنياكراوى تازه سه‌ربه‌خۆدا، چۆن بازى داوه بۆ ئاستێك كه له ديپلۆماسيى نێوده‌وڵه‌تى و ئابووريى ناوچه‌كه‌دا وه‌ك وڵاتێكى پێشكه‌وتوو چاوى لێ ده‌كرێت و به ڕێزيشه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. بێگومان ئه‌گه‌ر يه‌كڕێزى و ئينتيماى نيشتمانى و ئيداره‌دانێكى دژى گه‌نده‌ڵى، له هۆكاره سه‌ره‌كييه‌كانى ئه‌و بازدانه بێت، ئه‌وا گرنگيدانيشيان به خوێندن و په‌روه‌رده و ناوه‌نده‌كانى زانست، ده‌ستى كارى بۆ واڵا كردوون و، ئه‌وه‌ش بژێوى و خۆشگوزه‌رانى و داهاتى باشى بۆ مسۆگه‌ر كردوون. ئه‌وان بۆ په‌ره‌دان به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانست و ته‌كنه‌لۆژياى خۆيان، كارى زۆر ورد و بابه‌تييانه‌يان له سه‌ر جومگه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن كردووه.
په‌رله‌مان و كابينه‌كانى حكومه‌ت هه‌رێمى كوردستان، ئه‌گه‌رچى له په‌روه‌رده غافڵ نه‌بوون و ئه‌و پێگه جه‌وهه‌رى مه‌عنه‌وييه‌يان پشتگوێ نه‌خستووه، به‌ڵام هێشتا بۆشايى زۆر و كه‌موكورتيى به‌رچاوى تێدا به‌دى ده‌كرێت، كه ئه‌ركى سه‌رشانى هێزه‌كانى ياسادانان و جێبه‌جێكار (په‌رله‌مان و حكومه‌ت) قورس‌تر ده‌كات، به‌وه‌ى كارى به‌په‌له‌ى وردبينانه‌ترى بۆ بكه‌ن.
له هه‌رێمى كوردستان يه‌ك ملوێن 770 هه‌زار 611 قوتابيمان هه‌يه، كه له 6هه‌زار و 663 قو‌تابخانه‌دا ده‌خوێنن، واته 295 قوتابى بۆ هه‌ر قوتابخانه‌يه‌ك، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى هه‌ميشه‌يى، يان فه‌رمى ژماه‌ريان 162 هه‌زار و 613 كه‌سن، كه هه‌ر قوتابييه‌ك نزيكه‌ى 11 مامۆستا و فه‌رمانبه‌رى به‌رده‌كه‌وێت. دواى سه‌رهه‌ڵدانى ڤايرۆسى كرۆنا، په‌نابردن بۆ رێكارى ئۆنلاين، به پێى ئاماره‌كان 972 هه‌زار 532 قوتابى سه‌يرى ڤيديۆكانى وانه‌كانيان كردووه، كه 54,92% ده‌كات و باقيه‌كه‌يان سه‌يريان نه‌كردووه. خودى ئه‌وه گفتى گه‌وره‌ىه و هێمايه بۆ ئه‌وه‌ى كه پێويسته ڕێكارى وردبينانه‌تر بۆ چاره‌سه‌رى بدۆزرێته‌وه.
ياساى ژماره 4ى په‌روه‌رده له ساڵى 1992 تا ئێستا سێ جار هه‌موار كراوه و پێنج كۆنفرانسى په‌روه‌رده‌يى له هه‌رێمدا بۆ ساز كراوه، ئێستاش پڕۆژه ياسايه‌كى ديكه له لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاماده كراوه، كه هه‌وڵ ده‌دات سيستمى په‌روه‌رده گه‌شاوه گونجاوتر بكات دياره حكومه‌ت ده‌ركى به‌وه كردووه، كه كوالێتى سيستمى په‌روه‌رده له ئاستێكى باش‌دا نييه. له لايه‌كى ديكه‌وه ده‌بينين مه‌خابن زمانى كوردى (دايك) خه‌ريكه له كه‌رتى ناحكوومى ده‌بێته زمانى دووه‌م، دياره كه‌رتى تايبه‌ت نابێت كۆسپى بۆ دروست بكرێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌رته‌ش پێويسته جياكارى نه‌كات و به شێوه‌يه‌ك رێكبخرێت كه ته‌واوكارێكى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن بێت، له چوارچێوه‌ى دابونه‌ريت و به‌هاكانى كۆمه‌ڵايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نه‌ك تاكێكى بيانى به‌رهه‌م بهێنن و پيرۆزييه‌كانى نيشتمان كه‌مبايه‌خ بكه‌ن.
به پێى ئاماره‌كانى به‌رده‌ست له ساڵى 1991 له هه‌رێمى كوردستان 1320 قوتابخانه هه‌بووه، كه ئێستا 6663 قو‌تابخانه‌مان هه‌يه و تا ساڵى داهاتووش ره‌نگه ژماره‌يه‌كى ديكه‌شى پێ زياد بكرێت و بێگومان ژمارى قوتابيانيش زياتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستى په‌روه‌رده به ساڵانى رابردوو به‌راورد بكه‌ين، ده‌بينين تا ئاستێك دواكه‌وتووين، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌يه پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن خه‌ريكه به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت، واته له پاڵ فێربوون، په‌روه‌رده‌كردن فه‌رامۆش كراوه‌ـ كه ئه‌مه مه‌ترسييه‌كى گه‌وره له سه‌ر داهاتووى نه‌وه‌كانمان دروست ده‌كات. واته ره‌نگه ژماره‌ى قوتابخانه و خوێندنگه‌كان زۆر بن، به‌ڵام پرسيار ئه‌وه‌يه ئايا ئه‌و ژينگه‌ى په‌روه‌رده‌يى و ناوه‌ندانه‌ى خوێندن تا چه‌ند گونجاون؟ بێگومان زياتر له 50%يان پێويستيان به نۆژه‌نكردنه‌وه و دابينكردنى كه‌لوپه‌لى پێويست هه‌يه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت، كاريگه‌ريى نه‌رێنيان له سه‌ر وه‌رگرتنى قوتابى ده‌بێت. هه‌روه‌ها خاڵێكى زۆر گرينگ و جه‌وهه‌رى ئه‌وه‌يه كه شايسته‌يى مامۆستايان دابين بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌موو تواناى خۆيان بۆ حزمه‌ت به پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ته‌رخان بكه‌ن، نه‌ك له ناچارى په‌نا بۆ كار و پيشه‌ى دووه‌م و سێيه‌م ببه‌ن، كه ئه‌وه له وزه و توانا و كارامه‌ييان له ژينگه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن لاواز ده‌كات.
له كۆتاييدا ماوه بگوترێت: وه‌به‌رهێنانى مرۆيى و بونيادنانى تاكى ته‌ندروست، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ته‌ندروست پێكده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش پێويستى به داڕشتنى پلانێكى تۆكمه و هه‌مه‌لايه‌ن هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى به كارى پێكه‌وه‌يى داهاتووى نه‌وه‌كانمان و ئاسۆى ژيانيان رووناك بكه‌ينه‌وه.