پ ک ک خۆی شەرمەزاری مێژوو دەکات
لەو کاتەوە سەرۆک و مەرجەعی كورد، شەڕی کورد و کوردی حەرام کردووە، (پ ک ک) ئیستغلالی ئەو فهتوا سیاسی و نەتەوەیی و پڕ لۆژیکەی سەرۆک بارزانی دەکات. چەند جار دەستی بە خوێنی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە سوور کردووە، کە دواترین تاوانیان شەهیدکردنی 5 پێشمەرگە و بریندارکردنی 7 پێشمەرگەى نيشتمانپهروهر و وڵاتپارێز بوو لە بۆسەیەکی ترسنۆکانە و خیانەتباردا لە چیای مەتین-ی قەزای ئامێدی!!
پێشمەرگە کۆبانێ-ى رزگارکرد، لە پردێ و سحێلا سوپای عێراقی تێکشکاند، ئەبرامزی كرده سووتوو، خەون و خەياڵی داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی پووچەڵ کردەوە.
پێشمەرگەی داعش شکێن، سەربەرزی و نەبەرد بۆ مێژووی خۆی تۆمار دەکات، چەکداری پ ک ک، داعش ئاسا سینگیان دەکاتە نیشانە و بۆسەیان بۆ دادەنێت. تاوانی قیزەون و بێزراوی شەهیدکردنی ڕۆڵەی گەل، لە لایەن هاوزمان و هاونەتەوەی خۆیەوە، جگە لە خیانەت و سەرشۆڕی چ پێناسەیکی دی هەڵدەگرێت؟؟
پێشمەرگە کوردستان دەپارێزێت، شەڕی براکوژی بە هێڵی سوور دادەنێت، بەڵام بەداخەوە پەکەکە پێشمەرگە شەهید دهکات و رێگا بۆ دەوڵەتی تورکیا خۆش دهکات، خاکی کوردستان داگیر بکات. ئهوهی كه رویدا هێرشێكی دوژمنكارانه و ناڕهوایه، هێرشكردنه سهر پێشمهرگه هێرشه بۆسهر ههرێمی كوردستان
و بهرپرسیاریهتیی و ههڵوێست وهرگرتن دەکەوێتە سهر گشت هێز و لایهنە سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان و دەبێت هیچ هێز و لایەنێک لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانە بێدهنگ نهبن.
ئەو پێشمەرگانە چووبوونە چیای مەتین بۆ ئەوەی شوێنە ستراتیژییەکان بگرن و بیانوو نەدرێتە سوپای تورکیا وەک شوێنی دیکە لە زاخۆ و دەڤەری بەرواری دەستی بەسەردا بگرێت، چەکدارانی پەکەکە نەیانهێشت پێشمەرگە بگەنە ئەو شوێنانە، تاوەکو رێگە بەبێ تەقە بۆ سوپای تورکیا خۆش بکەن و ئەو ناوچانەش داگیر بکەن. داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان بە سپۆنسەری پەکەکە بەردەوامە،
ئەو پێشمەرگانەی لە چیای مەتین بەدەستی چهكدارانى پەکەکە شەهیدکراون، هەرگیز لەبیر ناکرێن. بکوژانی ئەوانیش بەر نەفرەتی گەل دەکەون. رۆحى پاكى ههموو شههيدانى ئهو تاوانه نهگريسه شاد بێ و هيواى چاكبوونهوه بۆ برينداران دهخوازين.