دیسانەوە كاری وێنەگرتنی فیلمی (مشن ئیمپۆسبڵ) دواخرا

دیسانەوە كاری وێنەگرتنی فیلمی (مشن ئیمپۆسبڵ) دواخرا

مەترسی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا, كاریگەرییەكی زۆری لەسەر هونەر هەبوو بەتایبەت شانۆ و زنجیرە دراماكان و فیلمی سینەمایی چونكە ئەم بوارانە كاتێكی زیاتریان پێویستە بۆ تەواوكردنی كارەكان .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كەلە ئێستادا بڵاوبووەتەوە, دیسانەوە كاری وێنەگرتنی بەشی حەوتەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی(mission impossible) بۆ ماوەی هەفتەیەك دواخرا, هەروەها لایەنی بەرهەمهێنی ئەم كارە سینەماییە ڕایگەیاند كە دواخستنی كاری وێنەگرتنی بەشی نوێی مشن ئمپۆسبڵ پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا هەیە لە نێو ئەكتەران و ستافی كارەكە, بەڵام هێشتا ڕانەگەیەندراوە كە تۆم كروز تووشی پەتاكە هاتبێت یان نا, بەڵام تۆم كروز و ستافەكەی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە كەرەنتینە دەمێننەوە .

لە ماوەكانی ڕابردوو چەند جارێك كارەكانی بەشی نوێی مشن ئەمپۆسبڵ دواخرا, كە ئەمەش بەشێوەیەك نیگەرانی لە لای تۆم كروز درووست كرد كە لە شوێنی كارەكەدا توڕە بێت و دەنگ بەسەر ئەو كەسانە بەرز بكاتەوە كە پابەندی ڕێنماییە تەندرووستییەكان نەبوون بۆ ئەوەی مەودایەك بخاتە نێو ئەندامانی ستافی كارەكە .

لەلایەكی دیكەشەوە تۆم كروز و لایەنی بەرهەمهێنی ئەم فیلمە سینەماییە, ئامادەیی خۆیان نیشاندا كە لە وڵاتی بەریتانیا لە ناوچەیەكی ئارام و داخراودا شارێكی نوێ بونیاد بنێن و لەوێدا وەكو كەرەنتین و بە چەند ستۆدیۆیەك كارەكانیان تەواو بكەن .

دیسانەوە كاری وێنەگرتنی فیلمی (مشن ئیمپۆسبڵ) دواخرا
Top