كێكی پەتاتە

كێكی پەتاتە

 

ئەو جۆرە كێكی پەتاتەیە بە گرانترین و سەیرترین كێكی پەتاتە دادەنرێت، لەلایەن كۆمپانیایەكی سوویدی بە ناوی (ست ئێركس - St.Eriks) ئامادە كراوە، لەلایەن گەورە چێشتلێنەری سوویدی ( بی لوو) دروست كراوە، هەر دانەیەكی لەو كێكە پەتاتەیە بە (11) دۆلارە. لەگەڵ بەرهەمهێنانی یەكەمین بەشی ئەو كێكە زۆربەی لە بازاڕ و چێشتخانەكان لەلایەن خەڵكەوە داوا كرا، خۆشی و بەجۆشیی تامی ئەو كێكە پەتاتەیە لەوەدایە كە لە پێنج پێكهاتەی خۆراك چێ كراوە، لەوانە: گوارگی ماتسوتاكی كە تەنیا لە باكووری سوویدەوە هەیە، هەروەها گژوگژیای دەریا لە كەنداوی فارۆ، داری شبیت لە كەنداوی (بجاری)، لەگەڵ جۆرە پیازێك كە تەنیا لە دەوروبەری وڵاتی سووید هەیە، جۆری پەتاتەكەش لە كێوەكانی گوندی (ئەممارناس – Ammarnäs) دەست دەكەوێت و خۆشترین جۆری پەتاتەیە.

 

كێكی پەتاتە
Top