کاندیدانی کورد له هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی فینلاندە و سەرنج ! .

کاندیدانی کورد له هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی فینلاندە و سەرنج ! .

 

چەند ڕۆژێکە دەستکراوە بەهەڵبژاردنی شارەوانیەکانی وڵاتی فینلاندە، بۆ ئەم مەبەستە پارت ولایەنەکان لەململانێی و ڕکابەری تونددان بۆ بەدەستهێنانی دەنگەکان بەتایبەتی لایەنەکانی سۆسیال دیموکرات ، کۆکۆموس ،پارتی سەوز و چەپەکان وە پێرو سوەمالاینێن کە حزبێکی رەگەزپەرستە لە ڕکابەریەکی توند دانه و ئەمەی دوایی له هەڵبژاردنی پەرلەمان تەنیا کورسییەکی کەم بوو تابتوانێت بەتەنیا حکومەت پێک بهێنێت بۆیە لەلایەن سەرجەم لایەنەکان و وێڕای پەنابەرانی نیشیەجێیی وڵات دەرچوونی جێگای مەترسیە ئەگەر بێتوو زۆرینەی دەنگی شارەوانیەکان بەدەست بێنێت .. لەم نێوەندەدا وادەبینرێت کەوا ململانێیەکی زۆر لەنێوانیایاندا لەم هەڵبژاردنەدا بەدی دەکرێت ، ئەوەی جێگای سەرنجی کوردانی دانیشتووی فینلاندەیه بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئەمجارە کورد چەندین بەربژێری هەیە که ڕێژەیان دەگاتە 29 کاندیدی کورد لە شارەکانی (هێلسینکی پایتەخت ، تورکو ، ڕایسیۆ) و چەندین شاری دیکه ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنه لەلایەک بە ئەرێنی و لەلایەکی دیکە به نەرێنی ، لایەنە ئەرێنیەکه ئەوەیە بەوەی ڕەوەندی کوردی لە فینلندا زۆر بە شێوەیەکی باش خۆیان خزاندۆتە نێو کاری سیاسی و لەگەڵ زۆربەی پارتەکاندا تێکەڵ بوونه و بەرەو ئاستێکی پێشووەچوون هەنگاوە ئەرێنیەکانی دەهاوێژێن ، لەم سوونگەدا پێشوازیەکی ئەرێنیانەی لێ دەکرێت ، بەڵەم خاڵە نەرێنیەکەی ئەوەیە کە هیچ هەماهەنگیەک لەنێوان بەربژێرەکاندا نابینرێت بۆ نمونە لە شارێکی بچوکی وەک (ڕایسیۆ ) کە کۆی دانیشتوانەکەی 25000 کەسە چوار کۆرد خۆیان بەربژێر کردووە و ئەو شارە دەنگێکی زۆرەی کوردی تێدانیە تا هەرچوار کەس بتوانن سەرکەوتن لەم شارۆچکەیه بەدەستبێنن ،بۆیە لەم حاڵەتەدا دەنگەکان پەرت و بڵاودەبن و سوود لەو دەنگانە نابینن ، که زۆربەی ئەو دەنگانه بەهەدەر دەچێت ، بەبۆچوونی من ئێستاش دەتوانن لەو شوێنانەی کە چەند کاندیدێکی کورد خویان بەربژێر کردووە هاو هەماهەنگیەک نێوانیان ئەنجام بدەن تاکو له کۆتاییدا بتوانن بەربژێرێك یان زیاتر سەرکەون بۆ ئەندامێتی شارەوانی ، لە شاری تورکو بەهێزترین بەربژێر موهیس عەزیزیە کە پێشتر دوو جار سەرکەوتنی بۆ شارەوانی تورکو بەدەستهێناوە و ئەمە جاری سێیەمه کە خۆی دەپاڵێوێت ولەملاشەوە بورهان ئەحمەدی جاری پێشوو سەرکەوت ئێستاش بەربژێری سۆسیال دیموکراتەکانە له شاری ڕایسیو ، هەروەها گەنجترین بەربژێر لە سۆسیاڵ دیموکرات بەهمەن کماڵ چەکۆیە که چالاکوانێکی بەتووانای کوردە لەگەڵ هاوپیشەکانی دیکەیدا .. لێرەدا گرینگه کوردانی نیشتەجێی ئەم وڵاتەی باکووری ئەوروپا بەشداریەکی چالاك و کارایان هەبێت و ئەمەش تووانا و سەنگی ڕەوەندی کوردی لەم میانەدا دەردەخات ، دواجار دوڵێم بەهیوای ئەوەم بتوانێن هەموو پێکەوە زۆرترین بەربژێر ببینه شارەوانیەکانی فینلاندە ، هەروەها ئيمەی کوردیش خۆمان له نێوەندە سیاسی وجڤاکی ئەم وڵاتەیه بسەلمێنین.

 

 

((تۆرکۆ / فینلاندە))

Top