ترس لە دەستوور ترس لە پارتی و بارزانی ترس لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی

ترس لە دەستوور ترس لە پارتی و بارزانی ترس لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی

 

ماوەیەکە سیناریۆی تازە ، بەدارشتن وڕۆنانی پێشوەختەی لەمێژینە لە باشووری هەرێمی گڕگرتووی کوردستانەوە دەگوزەرێ .
ئێستا کە سەیری نەخشەو پەلاماردان و هێرشە هەمەجۆرەکانی چواردەوری پارتی و هەولێر دەکەی ، هاوکێشەکە وا خۆی دەنوێنێ و زیاتر نا .
موچەو بودجەی فیدراڵی لەبەغداوە درۆودەلەسەی میدیاییە بە میدیای کوردی چەواشەوەش .. ئاین و ئۆینی سیاسیی بەغدای سەردەمی (مالیکی و عەبادی و کازمی و هەردوو دکتۆرە کوردە سەرکۆمارەکە فوئاد و مەعسوم و بەرهەم سالح ) ن لەگەڵ پێشینەی شەش مانگی ماوەی سەرکۆماریەتی ( مام جەلال ) دا .
ئەو پرسە داپۆشراوبە فابریقەی دووکەڵی چڕوپڕی چێشتخانەی شاری (سلێمانی) وئاگردان وفابریقە و هاشووهوشی ئاگری چێشتخانەکە زەبەلاحەکەی ( تاران)ەوە چێشتی موچەو بەدجە بۆ( هەولێرو کوردستان ) لەوێ لێدەنرێ .
لەم بابەتەدا ، بەغدا نەخاوەن بریارە ، نەخاوەن دەسەڵات، عەبدی مەئموورە وەک سلێمانی و دەسەڵاتدارانی کوردیش لەبەغداوە ، هەر لەسەردەمی پۆڵ بریمەرەوە بووکەڵەی یارییە سیاسییەکەن و هیچتر نا .
ئێستا وا تورکیا هێرش و پەلاماردێنێ ، دارو پەردووت دەڕوخێنێ ،( گای بنە ) رێنیشاندەریەتی ، شەپۆلی (ئیسلام بۆڵی – ئەستەمبوڵی – ئەنقەرە)ی ئەتاتورک و تورکیای ئیخوانە ، هی ئەمڕۆنییە ، نەخشەی لە مێژینەیە و دێ و دێ و شارو گوندو لادێش کێوماڵ و خاپور دەکات .
ئێرانی رۆژهەڵات ، نەرمتر لەتورکیا روبارو زێت لێ وشک دەکا ، رێ و بانت لێ دەگرێ ، سنورومنورت لێ دادەخا ، هەر جارێ بە ئاین و ئۆینێ پڕت دەداتێ
ئەوە ئێرانە ، ئەوە لە هەولێرقونسوڵخانەکەی لەدووری 300 مەتر لە ئەنجومەنی وەزیراندا شۆستەی شەقامی هاتووچۆی خەڵکت لەتەیراوە لێدەگرێ و لێیت دیواربەندەکا ، تەلبەند دەکا !! .. تۆ لەکوێیی پارتی .. لە کوێیی ئەنجوومەنی وەزیران .. لە کوێیی پارێزگاری هەولێر .. ئاگات لە دووری 300 مەتر نییە و گلەیەی لە داهاتی دەروازەی باشماخ و پەیروێزخان دەکەی ..؟
شیر دا بۆ داپیر دا ..!! ، تا چاومان لە بودجەو موچەی بەغداو داهاتی باشماغ بێ ، هەردەبێ جێنین پلاسخارت شەفاعەتیکمان لە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ بکات .
تورکیا هێرش دێنێ وا چیاکانی دەوروبەری دهۆک و بارزان و سیدەکانیشی بۆردومانکرد .
ئێران وا هاتۆتە سەر خوان و سفرەی ماڵەکانمان ، بەغدا مێش مێوانی نییە ..
پیاوە نەخۆشە سیلدارەکەیە بەغدا ، بۆنی کەلاکی نەخۆشی لوتی جیهانی تەنی ، توانای دەرکردنی مێشی لەجستە نەخۆشە مێش و مەگەزتێئاڵاوەکەی خۆی نییە ، کەچی هەولێر بۆنی کەلاکی بەغدا ناکا وهەر شاندو ماندی بۆڕەوانەدەکا .
بەغدا پیاوە عەبدە مەئموورە نەخۆشەکەیە لە هەولێر بترازێ کێ سەردانی دەکا
ئەو، بەغدا ، ئەویتر وەک تاران و ئەوەی دی وەک ئەنقەرەو ئەستەمبوڵ ، تا ئەم ساتە لە نێو فۆبیادان . فۆبیا ..
فۆبیا لە دەستوور ، فۆبیا لە پارتی ، لە بارزانی ، لە هەولێر ..
ئێ.. دەهەستەوە هەولێر ، من دەزانم تۆ نەچەماویەتەوە ونەدەچەمێیتەوە .
من دەزانم ، نەعرەتەی ملیۆنان ڕیفراندۆمیانت لەگەڵ دایە .
من دەزانم تۆ رابەرو پێشمەرگەی نەمری بارزانی ..
تۆ ناونیشانی نەتەوەیێکی بارزانی .
من دەزانم نیشتیمانم لە هەرچوارلاوە بەکەڵبەی تیژەوە دەوییان تێ ناوی ..
دە هەستەوە ، نیشتیمانم ، کوردستانم .
هەولێر 31-5-2021

Top