بە ڕاشکاوی ئەوەی ئێستا لە ناو کۆمەڵگا هەستی پێ دەکرێت.

بە ڕاشکاوی ئەوەی ئێستا لە ناو کۆمەڵگا هەستی پێ دەکرێت.

ئەوەی ئێستا لە ناو کۆمەڵگا هەستی پێ دەکرێت.
بیر کردنەوە و شیکردنەوەی گونجاوی لەمەر زۆربەی بابەتەکان لە دەست داوە، زۆربەی شیکردنەوەکان بە دیدی کەسی و ئاراستەی نەرینی دەکرێت.
بۆ هەر پرسێک و بابەتێک، شیکردنەوە و لێکدانەوەی جۆراوجۆری بۆ دەکرێت، دور لە ئامانچ و مەبەستی سەرەکی.
هەموو شیکرنەوەکانیش بۆنی گومانی لێ دێت، لەبەر ئەوەی بە دید و هزری کەسی و ئاستی پەیوەندی و بەرژەوەندییەکان شیکردنەوە بۆ پرس و بابەتەکان دەکرێت.
ئەم دیاردەیە هەموو جومکەکانی ژیانی گرتۆتەوە لە کۆمەڵایەتی و ئیداری و سیاسی، بوەتە بەشێک لە داب و نەریتی رۆژانەی ژیان و پەیوەندییەکان.
هۆی سەرەکی ئەو دیاردەیەش هەبوونی گەندەڵی یە و دور کەوتنەوەیە لە پرەنسیبەکانی گشتی و کۆمەڵگای راستەڕۆ، کە حەز و بەرژەوەندی تاک زاڵ بووە بەسەر بەرژەوەندیە گشتیەکان.
ژیانی کۆمەڵایەتی تێکەڵاو بە سیاسەت کراوە، سیاسەت تێکەڵاو بە حەزەکان کراوە، حەز و پەرژەوەندیەکان پێکەوە بەستراون.
ئەو معادەلانە لە لایەک بونەتە پێوەر و بنەمای بریار و لە لایەکی تریش مایەی ململانێی توند.
بۆیە کومەڵگا لە هەموو ئاستێک دا توشی کێشەی جۆراوجۆر و لێک ترازان بووە و کەس لێی بەدەر نیە، زۆربەی کێشەکانیش ئەنجامی خراب یان لێ کەوتۆتەوە و بەردەوامە.
لەگەڵ ئەو هەوڵانەی ئێستا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدرێن لە پێناو چاکسازی و بە سیستماتێک کردنی دام و دەزگاکان و داد پەروەری و نەهێشتنی گەندەڵی.
دەبێ ئەو بابەتەش بخرێتە بەرنامەی کار و بە شێوەیەکی زانستی خوێندنەوەو رێگا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
لەبەر ئەوەی بابەتی گەندەلی خاڵێکی سەرەکی بووە لە پەیدا بوونی ئەو دیاردەیە و ئەنجامە نەرینیەکانی.

Top