ئەنجلینا جولی سكاڵاكەی دۆڕاند منداڵەكان درانەوە بە باوكیان

ئەنجلینا جولی سكاڵاكەی دۆڕاند منداڵەكان درانەوە بە باوكیان

دوای ماوەی چەندین مانگ لە دانیشتنی دادگا و بیستنی ووتەی هەردوو لا, كێشەی نێوان ئەنجیلا جولی و براد پیت كۆتایی پێهات .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كەلە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكانەوە هاتووە, ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (ئەنجلینا جولی) مافی بەخێوكردنی منداڵەكانی لێ وەرگیرایەوەو منداڵەكان گەڕێندرانەوە بۆ لای (براد پیت) .

لە ئێستادا ئەم بڕیارەی دادگای كالیفۆرنیا تەنها پێنج لە منداڵەكانی ئەم دوو ئەستێرەیە دەگرێتەوە, ئەویش لەبەر ئەوەی كە منداڵەكان لە خوار تەمەنی 18 ساڵین, بەڵام (مادۆكس) نەبێت كە ئەویش تەمەنی 19 ساڵە دەتوانێ لە دادگا بڕیاری خۆی بدات .

ئەم بڕیارەی دادگا لە دوای 5 ساڵ دێت لە جیابوونەوەی (ئەنجلینا جولی) لە (براد پیت) ی هاوژینی كە لە سێپتەمبەری ساڵی 2016 بە فەرمی جیابوونەوە .

ئەنجلینا جولی سكاڵاكەی دۆڕاند منداڵەكان درانەوە بە باوكیان
Top