كامه‌ران ئه‌حمه‌د ساڵح: پێش هه‌موو شتێك پێویستە كوردایه‌تی و یه‌كخستنی ماڵی كورد لەبەرچاو بگرین
زۆرن ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆبه‌خشانه هاتنه ڕیزی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی داعش و تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. یه‌كێك له‌و خۆبه‌خشانه كامه‌ران ئه‌حمه‌د ساڵح ناسراو به (چالاك گه‌نجی)، باسی ڕۆژانی بەرخۆدان و به‌ره‌نگارییه‌كانی خۆنه‌ویستانه و فیداكارانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات. به‌سه‌رهاته‌كانی ڕۆژانی نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تییه‌كان زۆرن، ئاریشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌م نین، بۆیه گۆڤاری گوڵان هه‌ر جاره‌و كه‌سایه‌تییه‌ك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، كه ڕێكاره‌كانی زاڵبوون به سه‌ر كێشه و گرفته‌كاندا ده‌خه‌نه‌ڕوو. له‌م دیداره‌شدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆبه‌خش باسی مهینهتییەكانی ژیان و ئامانجه واڵا و به‌رزه‌كانی بۆ داهاتووی كوردستان ده‌كات.
گوڵان: كۆمەڵایەتی
كامه‌ران ئه‌حمه‌د ساڵح، ناسراو به (چالاك گه‌نجی)، جلوبه‌رگێكی سه‌ربازیی له‌به‌ر كردووه، جامانه‌یه‌كی له گه‌ردنی ئاڵاندووه‌و، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا پێشوازی له په‌یامنێری گوڵان ده‌كات و، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، ئێستا وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه بژیویی ڕۆژانه‌ی دابین بكات. به دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت و، هاوكات پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا پاراستنی خاك و نیشتمان، له هه‌موو شتێكی ژیانی بۆ ئه‌و گرینگتره.
چالاك گه‌نجی، وێڕای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆبه‌خشه و، له داستانی شه‌ڕی پردێ، به سه‌ختی بریندار بووه و، تا ئێستا به ئازاره‌كانی برینه‌كانیه‌وه ده‌تلێته‌وه، هاوكات كه‌سێكی به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگخۆشه و ده‌یان سروودی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و به ئاواز و مۆسیقای ڕه‌سه‌نی كوردی ئاشنایه و داهێنانی تێدا كردووه، له چه‌ندین به‌رنامه‌ی كێبڕكێی گۆرانییش به‌شداری كردووه.
كاتێك پرسیار له چالاك ده‌كرێت: ئایا هونه‌ر لای تۆ بایه‌خی زیاتره یان پاراستنی وڵات و پێشمه‌رگایه‌تی؟ ده‌ڵێت: «بێگومان بایه‌خی پاراستنی وڵات و پێشمه‌رگایه‌تی زیاتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كاتێك من ڕێزی خاك و نیشتمانم نه‌گرم، بڕوام به ڕهسهناییهتی و كولتوور و كوردبوونم نه‌بێت، چۆن ده‌توانم خۆم له چوارچێوه‌ی ئاواز و مۆسیقادا وێنا بكه‌م و، سروودی ئازادی بۆ كوردستانه‌كه‌م بچڕم؟»
چالاك، خۆی به كه‌سێكی چالاك و خۆنه‌ویست بۆ ده‌سته‌به‌ر و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌زانێت. عه‌وداڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه و هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت: «هه‌تا خاوه‌ن وڵات و ده‌وڵه‌ت نه‌بین، ناتوانین شانازی به بوونی خۆمان بكه‌ین. ژێرده‌سته‌بوون و كۆیلایه‌تی، كه‌رامه‌تی بوونمان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئاگامان لە كوردایه‌تی و یه‌كخستنی ماڵی كورد بێت. هه‌تا دواهه‌ناسه‌م پشتیوانیی له بڕیاری سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م، كه وه‌ك مه‌رجه‌عی كورد، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند.»
په‌یامنێری گوڵان پرسیار له چالاك ده‌كات: له كام به‌ره‌ی شه‌ڕی داعشییه‌كان به‌شدار بوویت و، چ بیروهرهیهكت له‌و ڕۆژانه هه‌یه؟ چالاك له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: «دوای په‌لاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر خاكی كوردستان، له ساڵی 2015 هاتمه باشووری وڵات، بۆ به‌ره‌نگاری له خاكی پیرۆزی كوردستان. له سه‌ره‌تادا له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك له گوندی سمایل ئاوا، تێكه‌ڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پاك بووم. له مامه، باتێوه، سه‌خه‌ره، هه‌تا مه‌لا عه‌بدوڵڵا له‌و میحوه‌ره‌دا پارێزگاریمان له خاكی باشووری وڵات ده‌كرد. هه‌روه‌ها له میحوه‌ری باشیك له شاڵاوه‌كانی ناوه‌ران و ئۆمه‌ر قامچی و سماقییه و بهعزان و باشیك به‌شدار بووم. كاتێكیش بیستم، له میحوه‌ری باشیك، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیرۆریستانی داعشدا په‌ره‌ی سه‌ندووه، بڕیارم دا، بڕۆم بۆ جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌كه و زۆریش تكا و ڕجام كرد، هه‌تا فه‌رمانده‌كان قبووڵیان كرد. كاتێك گه‌یشتمه شوێنه‌كه، كه پڕ بوو له جه‌نگاوه‌ر و وڵاتپارێز و ڕۆڵه‌ی به‌جه‌رگ و قاره‌مان، ئه‌وه‌ندی دیكه وه‌رم به‌رز بووه‌وه. له‌سه‌ر لۆفه‌كانی باشیك، جێگیر بووین و تیرۆریستانی داعش له به‌رامبه‌رمان بوون، زۆر جار په‌لاماریان داین، به‌ڵام هه‌موو جارێك ئێمه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و هێزانه‌مان تێكده‌شكاند. فه‌رمانده‌كانمان له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاری بوون. كچان و ژنانی پێشمه‌رگه له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كاندا وه‌ك تهوارهكانی ئازادیی كوردستان نه‌به‌ردیان ده‌كرد. له كه‌شێكی وادا، كه كێبڕكێ بوو، بۆ پاراستنی نیشتمان، بێ قوربانی نه‌بووین. چه‌ندین كوڕ و كچ، ژن و پیاو، شه‌هید و بریندار بوون. هه‌ر ئه‌وانه‌ش وایان كرد، زیاتر به گژ تیرۆریستان‌دا بچم. شه‌هید ئه‌وین كه له باشیك بریندار بوو، بۆ نه‌شته‌رگه‌ری پهلكهكهیان بڕی، په‌لكه خوێناوییه‌كه‌ی و هه‌ندێ نووسراوه و تاقه فیشه‌كێك كه له گیرفانی چه‌پی قۆڵیدا داینابوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه پێش به دیلگرتنی خۆی پێ قوتار بكات، وه‌ك شتێكی پیرۆز له لای خۆم هه‌ڵمگرتبوو. ده‌یان ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی نیشتمان وه‌ك شه‌هید ئاواره، له فازڵییه وشه‌هید ئه‌هوورا موكریانی و شه‌هید ئه‌وین له باشیك گیانیان به‌خت كرد، خۆیشم و، له نه‌به‌ردی گه‌وره‌ی پردێ به سه‌ختی بریندار بووم.»
وه‌ك دواپرسیار له چالاك گه‌نجی ده‌پرسین: تۆ بریندارێكی شه‌ڕی پردێ-ی، چ په‌یامێكت بۆ ئه‌و داستانه هه‌یه؟ له وه‌ڵامدا گوتی: « من خوێنم له شه‌ڕی پردێ ڕژا، بۆ هه‌ر جه‌نگێكی پاراستنی نیشتمان دیسان ئاماده‌م گیانم ببه‌خشم، تا دواههناسهشم ته‌نیا یه‌ك دروشمم هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: یان كوردستان، یان نه‌مان».