فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی/1، تۆمەتێک ڕەتدەكەنەوە

فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی/1، تۆمەتێک ڕەتدەكەنەوە

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک تۆمەتی ژمارەیەک میدیا و لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە پەکەکە و چەند هێزێکی دیکە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە رێگرییان لە خەڵکی دەڤەری حاجی ئۆمەران کردبێت کە بگەڕێنەوە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.

لە راگەیەندراوەکەدا دەلێت بە خەڵکی خوشەویستمان ڕادەگەیەنین کە ھەندێک کەس بۆ مەبەستێکی دیاریکراو لە ناو میدیای توڕە جڤاکیەکاندا کە سەر بە پەکەکە و ھەندێک ھێزی دیکەن کەوتوونەتە تۆمەت بەخشینەوە بۆ ھێزەکانمان لەو سنوورە کە گوایە ئێمە ڕێگری لە خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەین بگەڕێنەوە ناو زەوییە کشتۆکالیەکانی خۆیان. بە هەموو شێوەیەک ئەو جورە قسە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکەینەوە.
فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک ئاماژەی بە ئەوەش داوە بەشاهێدی خەڵکی ئەو ناوچەیە لەو ڕۆژەی ھێزەکانین لەوێ جێگیرکراون ئەو زەویانەی کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە داگیرکرابوون و ھەر خاوەن زەویەک ئەگەر بیویستبایە زەویە کشتوکاڵیەکانی دابچێنێت یان مەڕوماڵات بەخێو بکات دەبووایە سەرانە بەچەکدارانی پەکەکە بدەن، ئەگەر نا بۆیان نەبوو ھیچ کەسێک بستیك زەوی بکاتە بەروبوومی کشتوکاڵی.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
راگەیێنراوێک لە فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١ ەوە
دوای ئەوەی لە ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١١/٢٣ ھێزێکی فەرماندەییمان لە سنوری ناحیەی حاجی ئومەران جێگیرکرا بە مەبەستی ئەوەی کە ئەو سنورە پارێزراو بێت لە شەری نێوان چەکدارانی پەکەکە و تورکیا و خەلکی خوشەویستی ئەو ناوچەیە نەبنە قوربانی شەری نێوان ئەو دوو ھێزە، خۆشبەختانە لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئەو سنورە لە ھەر جموجولێکی سەربازی لە لایەن ئەو هێز و گروپانەی کە لەدەرەوەی چوارچێوەی ھێزە سەربازیەکانی ھەرێمی کوردستاندان بپارێزین.
لەم ڕاگەیێنراوەدا بە خەلکی خوشەویستمان ڕادەگەیەنین کە ھەندێک کەس بۆ مەبەستێکی دیاریکراو لە ناو میدیای توڕە جڤاکیەکاندا کە سەر بە پەکەکە و ھەندێک ھێزی دیکەن کەوتوونەتە تومەت بەخشینەوە بۆ ھێزەکانمان لەو سنورە کە گوایە ئێمە ڕێگری لە خەلکی ئەو ناوچانە دەکەین بگەڕێنەوە ناو زەوییە کشتۆکالیەکانی خۆیان. بە هەموو شێوەیەک ئەو جورە قسە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکەینەوە و بە گەواھیدەری خەلکی ئەو ناوچەیە لەو ڕۆژەوەی ھێزەکانمان لەوێ جێگیرکراون ئەو زەویانەی کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە داگیرکرابوون و ھەر خاوەن زەویەک ئەگەر بیویستبایە زەویە کشتوکاڵیەکانی دابچێنێت یان مەڕوماڵات بەخێو بکات دەبوایە سەرانە بدەنە چەکدارانی پەکەکە و ئەگەر نا بۆیان نەبوو ھیچ کەسێک بەبێ سەرانە یەک بستیش بکاتە بەرۆبوومی کشتوکاڵی، ئێستا لەژێر سایەی ھێزی پێشمەرگەدا دەتوانن بە ئازادی بچنە ناو زەوییە کشتۆکاڵیەکانیان و پێش چەند ڕۆژێکیش پێشمەرگەکانی فەرماندەییمان بە ئالیاتی خۆیان ھاوکاری خەلکی ئەو ناوچانەیان کرد تا جارێکی دیکە جو و جوبارەکانی زەویە کشتوکاڵیەکانیان دروست بکەنەوە و لەو سنورە جارێکی دیکە دەست بە چاندنی زەویە کشتۆکاڵیەکانیان بکەنەوە. داوامان لە خەلکی ئەو ناوچەیە کردووە سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن کە چەکدارانی پەکەکە بونیان ھەیە تاکۆ نەبنە قوربانی بەھوی بوردومانکردنی پەکەکە لەلایەن تورکیایەوە.
فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١، ھێزێکی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستانە و بۆ پاراستنی سەروماڵی خەلکی ھەرێمی کوردستان ھەرکاتێک فەرماندی پێ بکرێت بووی هەیە هێزەکانی جوڵە پێ بکات بۆ ھەر شوێنێکی کوردستان و هێزەکانی لێی جێگیربکات، خەلکی نابەرپرس و ناحەزی ھەرێمی کوردستان ناتوانن بڕیار لەسەر جێگیربوون یان جێگیرنەبوونمان بدەن کە چەندین ساڵە بوونەتە ھۆی ماڵوێرانی خەلکی ھەرێمی کوردستان لە ناوچە سنوریەکان.
فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١
٢٠٢١/٥/٢٥

Top