مینا ئەلعرێبی رۆژنامەنووسی ئیماراتی : بەشێك لە هێزە شیعیەكان دەیانەوێت عێراق بەشیك بیت لەكۆماری ئیسلامی ئێران
هەفتەی رابردوو و هاوكات لەگەڵ بریاری ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئاژانسی هەواڵی رویتەرز راپۆرتێكی سەبارەت بە ستراتیژیەتی تازەی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە عێراقدا بڵاوكردەوە و لەو راپۆرتەدا رویتەرز ئاماژەی بەوە كردبوو ، كە ستراتیژە تازەكەی سوپای پاسداران لە عێراقدا پشت بەستنە بە دەستەبژێریكی چەكداری خاوەن ئەزموون نەك وەك پێشتر هاوكاریكردن بێت لەگەڵ لایەنە سەرەكیەكانی شیعە لە عێراقدا، رویتەرز هۆكاری ئەم گۆرانكارییەی بۆ ئەوە گێرابووە كە ساڵی پار كۆمەڵێك زانیاری سەبارەت بە جووڵەكانی قاسمی سولەیمانی لەلایەن ئەو هیزانەوە دزەی پێكرابوو بۆیە بووە هۆی كوشتنی لە فرۆكەخانەی بەغدا.
مینا ئەلعرێبی كە رۆژنامەنووسێكی ناسراوی ئیماراتیە و تایبەتمەندە لەسەر كاروباری ئێران لە ناوچەكەدا ، دوێنی سێ شەمە لە وتاریكیدا كە لە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی كردۆتەوە شرۆڤەیەكی بۆ راپۆرتەكەی رویتەرز كردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو راپۆرتە زۆر گرنگە و پیوسیتە زیاتر هەڵوەستەو شیكردنەوەی بۆ بكرێت و، ئەم ستراتیژە تازەی سوپای پاسداران كە لە عێراقدا پیادەی دەكات زۆر ترسناكە و هەرچیان مەبەست بیت دەتوانن لە عێراقدا بیكەن، بە تایبەتی كە ئەم دەستەبژیرە ملیشیا شەركەرو خاوەن ئەزموونانە هەموویان مەشق و راهێنیان لەسەر رۆكیێت و فرۆكەی بێ فرۆكەوانی بە بۆمب چێنراو پێدەكرێت و هەروەها وەك چەكێكی نەبینراو ئەوەی بیانەوێت دەیكوژن و بكوژەكانیش نادۆزرێنەوە.
ئەلعرێبی لە درێژەی وتارەكەیدا،ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە بەشیك لە عێراقیەكان دەیانەوێت وڵاتەكەیان كۆپی كۆماری ئیسلامی ئێران بیت و بەشیك بیت لە ئێران، بەڵام بەشێكی دیكەیان دەیانەوێت عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەریی بێت و دوور بێت لە دەستێوەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ، بۆیە ئەم حاڵەتە باردۆخێكی وای دروستكردووە كە رۆژ لەدوای رۆژ خۆپیشاندان و نارەزاییەكان دژی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شەقامەكانی عێراق زیاتر بێت، بەتایبەتیش كە خۆپیشاندەران بكوژانی چالاكوان و كاندیدەكان بە دەستی ئەوان دەزانن.