بڕی (٧٥) ملیۆن دۆلار قەرەبووی بەهەڵە بەندکردن

بڕی (٧٥) ملیۆن دۆلار قەرەبووی بەهەڵە بەندکردن

دادگای ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهەڵە دوو برای بەناوەکانی (هنری و لیۆن) بۆ ماوەی (٣١) ساڵ بەندکردبوو، بە تاوانی دەستدرێژی و کوشتنی منداڵێکی تەمەن (١١) ساڵ، بەڵام پاشان بەهۆی پشکنینی خوێن و دی ئێن ئەی دەرکەوت کە ئەو دوو برایە لەو تاوانەی دراونەتە پاڵیان بێ تاوانن.

دادگای ئەمریکا بڕیاریدا کە قەرەبووی (٣١) ملیۆن دۆلار بۆ هەریەکەیان بکاتەوە کەوا بۆ هەر ساڵێکیان بڕی (١) ملیۆن دۆلار بێت و بڕی (١٣) میلۆن دۆلاری دیکەیش وەک قەرەبووی سزای بەئەدەبکردنیان بۆ دوورکەوتنەوە لە کاری نەشیاو.

پارێزەرەکانیان رایانگەیاند کەوا ئەو بڕە پارەیە زۆرترین بڕی پارەی قەرەبووە لە مێژووی دادگاکانی ئەمریکادا.

Top