په‌رله‌مانتار هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان: یه‌كێتی دژی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش بكات

په‌رله‌مانتار هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان: یه‌كێتی دژی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش بكات

 

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی دێته‌ به‌رده‌ستی هه‌موو 3 رۆژ جارێك و له‌ 25ی هه‌موو مانگێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو داهاته‌كه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ بووه‌ كه‌ به‌رێژه‌ی 79% مووچه‌كه‌ دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ ، له‌په‌رله‌مان قسه‌و باسێكی زۆر دروست ده‌بێت و ئه‌م پرسه‌ ده‌بێته‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی نێوان فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌تیش فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ حزبه‌كه‌ی داهاتی ناوچه‌ی سه‌وز ( سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه‌ ، ئیداره‌ی راپه‌رین، ئیداره‌ی گه‌رمیان) به‌ته‌واوه‌تی ناگێریته‌وه‌ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كانیان له‌ناو په‌رله‌مان موزایه‌ده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن حكومه‌ت پاره‌ی هه‌یه‌ و مووچه‌ به‌ لێبرینه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری راسته‌قینه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ لێبرینه‌وه‌ ، په‌رله‌مانتار هیڤیدار ئه‌حمه‌د له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی روودا ئه‌م زانیارییه‌ گرنگانه‌ی ئاشكرا كردوو گووتی: خۆتان ده‌زانن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریداوه‌ هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه‌ دێته‌ به‌رده‌ستی، ئه‌م مانگه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ داواكراوه‌ كه‌ له‌ داهاته‌كانی ( سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌ی راپه‌رین و ئیداره‌ی گه‌رمیان) بڕی 80 ملیۆن دۆلار بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت بنێریت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت مووچه‌ دابه‌ش بكات، به‌ڵام ته‌نیا 50 ملیار دینار نێراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 38 ملیۆن دۆلار ، ئه‌مه‌ش كارێكی ناداد په‌روه‌رانه‌یه‌ دهۆك و هه‌ولێر سه‌رجه‌م داهاته‌كانی خۆیان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌ن به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانی رێگر بێت له‌وه‌ی كه‌ داهاتی ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌رێنێنه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت.
له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ خاڵێكی گرنگ و ترسناك كردوو گووتی ، " من به‌رپرسیارم به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌یكه‌م " یه‌كێتی نیشتمانی به‌فه‌رمی به‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان راگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ چ جۆره‌ بریارێكه‌ داوتانه‌ به‌وه‌ی هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش بكه‌ن ، ئێمه‌ ناتوانین ئه‌و هه‌موو داهاته‌ بگه‌رێنینه‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.

Top