ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان داوا ده‌كه‌ن ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م لێبرینی مووچه ئاشكرا بكرێن
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسی لێبرینی 21%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بووه جێگه‌ی مشتومری نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و ، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش زۆر راشكاوانه بۆ میدیاكان قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كرد و رایانگه‌یاند كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی كوردستان بزانن بۆچی داهاتی كوردستان به‌شی مووچه ناكات، له‌مباره‌وه په‌رله‌مانتار به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵا راشكاوانه ده‌ستی خسته سه‌ر هۆكاری كێشه‌كه و رایگه‌یاند ، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ برینی مووچه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داهاتی ناوچه‌ی سه‌وز ناگێڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ، 30 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كان یاداشتێكیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه و تیایدا داوایان كرد ، ئێمه كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه ناومان له خواره‌وه هاتووه داواكارین دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌رخان بكرێت بۆ پرسی لێبرینی مووچه و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه هۆكارن بۆ لێبرینی مووچه و داهات و خه‌رجی نه‌وت و خاڵه‌سنورییه‌كان و جێبه‌ێجیكردنی یاسای چاكسازی و جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م پرسانه بریاری پێویست له‌باره‌ی ئه‌و هۆكارانه بدرێت