ئەمرۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەكرێت

ئەمرۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەكرێت

شاندێكی هەرێمی كوردستان كە نوێنەری وەزارەتەكانی دارایی و سامانە سروشتیەكانی تێدایە دەچێتەوە بەغدا
ماوەی پێنچ مانگە هەر 30 رۆژ جارێك مووچە خەرج دەكرێت، بڕیاریشە سبەینێ دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت و وەزارەتی دارایی ئەمرۆ 25ی ئایار بە دابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بە میكانیزمی مانگی پێشوو دەكات ، ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی ناوەندی تا ئێستا ئامادە نەبووە نە رێكەوتنەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات نە پشكی هەرێمی كوردستانی ناردووە كە دەبووایە بەپێی یاسای بودجەی 2021ی عێراق راستەوخۆ دوای پەسەندكردنی بودجەكە پشكی هەرێمی كوردستانی بناردایە بەو رێبڕینەی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ، بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتەوە بەغدا تاوەكو دانوستانكارییەكان دەست پێ بكرێتەوە، بەپێی هەندێك سەرچاوە شاندەكەش گەورە بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتیەكانی تێدایە. جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە بەتایبەتی ئەو ماددەیەی تایبەتە بەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە فشاروپاڵەپەستۆی هەندێك لایەنی سیاسییەوە هەیە كە خۆیان بەگەورەتر دەزانن لە دەستوور و یاسا و نایانەوێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق ئاسایی بێتەوە

Top