بۆ فیلمێك توم كروز دەچێتە بۆشایی ئاسمان

بۆ فیلمێك  توم كروز دەچێتە بۆشایی ئاسمان

توم كروزی ئەستێرەی هۆڵیۆد بەوە ناسراوە كە لە فیلمەكانیدا گرتەی پڕ مەترسی ئەنجام دەدات و، زۆر جار پشت بە خۆی دەبەستێت، بەتایبەتی لە زنجیرە فیلمەكانی (Mission Impossible)، بەڵام كاری داهاتووی زۆر گەورەترە لە گشت كارەكانی پێشووی.

بەپێ چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ، تۆم كروز لەگەڵ ئاژانسی بۆشایی گەریی ئەمریكی (ناسا) رێككەوتووە، كە لە رێگای یەكێك لە كەپسولەكان بەناوی (Crew Dragon) لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوودا بچێتە وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی نێودەوڵەتی، بۆ تۆماركردنی فیلمە نوێیەكەی، لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (NME.com) لە بنكەی ئاسمانی (Space Shuttle Almanac) وێنەیەكی هێڵكاریی ئامادەكردووە، بۆ پرۆسەی ناردنی كەپسولەكە بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی، لەگەڵ ناو و وێنەی تیمەكەی، لە نێو سەرنشینانی كەپسولەكە شدا ناوی هەر یەكە لە توم كروز و دەرهێنەر دۆج لیمان هەیە.

ماڵپەڕەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە پۆپ بیهنكن و دۆگ هیرلی لە ئاژانسی ناسا، لە نێو سەرنشینانی كەپسولەكەدان، كە جێگای حەوت كەسی تێدا دەبێتەوە.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە تۆم كروز پێشتر لە چەند فیلمێكدا ئەو جۆرە رۆڵانەی بینیوە، بەڵام پێدەچێت ئەم جارەیان بە واقعی رۆڵەكە بەرجەستە بكات.

سەرچاوە: gololy

Top