دوای 27 ساڵ برۆس وێڵس و جۆن تراڤۆڵتا بەشداری لە فیلمێكی سینەمایی دەكەن
دوای 27 ساڵ و دوای فیلمی (Pulp Fiction), هەردوو ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (برۆس وێڵس) و (جۆن تراڤۆڵتا) دووبارە فیلمێكی سینەمایی بەرهەم دەهێنن .
بەپێی ئەو هەواڵانەی كەلە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكانەوە هاتووە فیلمی نوێی ئەم دوو ئەستێرەیە بەناوی(paradise city) دەبێت و "تشاك ڕەسڵ" كاری دەرهێنانی ئەنجام دەدات .هەروەها بڵاوكراوەتەوە كە لەم فیلمەدا برۆس وێڵس و جۆن تراڤۆڵتا وەكو دوژمن ڕووبەڕووی یەكتر ئەوەستنەوەو دیمەنەكانی ئەم فیلمەكە پڕ لە جوڵەو دیمەنی ئاكشن دەبێت .
شایەنی باسە..لە ڕۆژی 10ی ئایار بەبۆنەی ڕۆژی دایك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, جۆن تراڤۆڵتا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خێزانی بڵاوكردەوە, هەروەها لەسەر وێنەكە كۆمێنتێكی نووسیبوو كە تێیدا سوپاسگوزاری هاوژینە كۆچكردووەكەی كرد بۆ ئەو سێ منداڵەی كە هێنایە ژیانیەوە .